په‌رله‌مانتارێكی كورد: ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌سته‌وسان راناوه‌ستێ
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی مه‌حما خه‌لیل رایگه‌یاند هاوپه‌یمانی كوردستانی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌ر جۆره ده‌ست تێوه‌ردانێكی ئه‌مه‌ریكی و ده‌ره‌وه له‌كارو باری ناوخۆی عێراق به‌تایبه‌ت پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
خه‌لیل ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هاوپه‌یمانی كوردستانی ئاره‌زوو ناكات پرسی عێراق ده‌ستاوده‌ستی پێبكرێت، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێگرنین ئه‌گه‌ر ده‌ست تێوه‌ردانه‌كان بۆ راوێژبن.
خه‌لیل جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌رییه‌كی به‌هێزی هه‌یه له‌گۆرِه‌پانی سیاسی عێراقی و نكوڵی لێناكرێ، ئه‌وه‌یشی بیرهێناوه كه رێككه‌وتنێكی ئه‌منی له نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا پابه‌ند ده‌كات به‌سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ساسی له عێراق. هیواشی خواست ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به پرسی عێراق و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ به‌یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو كوتله‌كان بكات بێئه‌وه‌ی ده‌ست له كاروباره‌كانیان وه‌ربدات.
ناوبراو روونیكرده‌وه هه‌ریه‌ك له یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌رناده‌ن به‌تایبه‌ت پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت.
له كۆتاییدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده گوتی پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنی پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌سته‌وسان راناوه‌ستێ چونكه تادێ ماوه ده‌ستوورییه‌كه كورت ده‌بێته‌وه له‌لایه‌كی دیكه‌ش ئه‌مه‌ریكا زۆری نه‌ماوه هێزه‌كانی له عێراق بكشێنێته‌وه.