هاوپه‌یمانی فراكسۆنی كوردستانی له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا تاوتوێی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی به‌ستن و كابینه‌ی داهاتووی عێراقی له‌ گه‌ل لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا كردووه‌

هاوپه‌یمانی فراكسۆنی كوردستانی له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا تاوتوێی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی به‌ستن و كابینه‌ی داهاتووی عێراقی له‌ گه‌ل لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا كردووه‌
هه‌ولێر - سامان
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دانووستاندكاری هاوپه‌یمانی فراكسۆنی كوردستانی رایگه‌یاند لیژنه‌كه‌یان ئێواره‌ی سێشه‌ممه‌ش له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا تاوتوێی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی به‌ستن و كابینه‌ی داهاتووی عێراقی له‌ گه‌ل لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا كردووه‌.

محه‌مه‌د حه‌كیم به‌ سایتی( گولاَن - میدیا)ی راگه‌یاند\" له‌ كۆبونه‌وه‌ی نێوان هاوپه‌یمانی فراكسۆنی كوردستانییه‌كان ء لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌ردوولا هاورِا بوون له‌ سه‌ر په‌له‌كردن له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق\"".
روونی كرده‌وه‌\"" لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا پێداگیریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرد كه‌ تاكه‌ كاندیدكراوی لیسته‌كه‌یان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالكییه‌\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌ش دا\"" لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ردوو لیست پێكهاتووه‌ بۆ درێژه‌دان به‌ مه‌به‌ستی ئالوگۆرِكردنی بیرورِای هه‌ردوولاَ بۆ گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتنێك به‌ مه‌به‌ستی پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی عێراق\"".

"
Top