لیستى ئه‌لعێراقییه پێشنیارێك ئاراسته‌ى تاڵه‌بانى ده‌كات بۆ دیاریكردنى واده‌ى به‌ستنى یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مانى هه‌ڵبژێردراو
له لێدوانێكدا ئه‌ندامى لیستى ئه‌لعێراقییه ئینتیسار عه‌للاوى رایگه‌یاند لیسته‌كه‌یان كه ئه‌یادعه‌للاوى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات پێشنیاێكى ئاراسته‌ى سه‌رۆك كۆمار جه‌لال تاڵه‌بانى كردووه بۆئه‌وه‌ى رۆژى پێنج شه‌ممه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى هه‌ڵبژێردراو یه‌كه‌م دانیشتنى خۆى گرێبدا.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌دا دوێنىَ شه‌ممه لیسته‌كه‌یان له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه نووسراوێكى ئیستیشارى به‌ده‌ست گه‌یشتووه سه‌باره‌ت به دیاریكردنى واده‌ى به‌ستنى یه‌كه‌م دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى هه‌ڵبژێردراو.
جێى باسه به‌پێى ده‌ستوور له‌سه‌ر سه‌رۆك كۆمار پێویسته دواى په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن دادگاى فیدرِاڵییه‌وه له‌ماوه‌ى 15 رۆژدا واده‌ى به‌ستنى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران دیاری بكات.
به‌هۆى ناكۆكی نێوان كوتله سیاسییه‌كان و پرسى یه‌كلانه‌بووه‌وه‌ى ده‌ست نیشانكردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو و پێكهێنانى هاوپه‌یمانییه‌تى نێوان كوتله براوه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان تا ئێستا نه‌توانراوه په‌رله‌مان یه‌كه‌م دانیشتنى خۆى ببه‌ستىَ.