مالیكى داوا له فه‌رِه‌نسا ده‌كات په‌له بكات له دابینكردنى فرِۆكه‌ى شه‌رِكه‌ر بۆ عێراق

پێنج شه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیرانى ماوه به‌سه‌رچووى عێراق نورى مالیكى داواى له حكومه‌تى فه‌ره‌نسا كرد په‌له بكات له دابینكردنى فرِۆكه‌ى سه‌ربازى پێشكه‌وتوو بۆ به‌هێزكردنى توانا سه‌ربازییه‌كانى عێراق.
رۆژى پێنجشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیرانى ماوه به‌سه‌رچووى عێراق نورى مالیكى چاوی كه‌وت به باڵیۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق بۆرێس بوالۆن، له دیدارێكى نێوانیاندا وێرِاى تاوتوێكردنى دوا پێشهاته سیاسییه‌كان و پرسى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق، مالیكى به پێویستى زانى فه‌ره‌نسا په‌له بكات له دابینكردنى فرِۆكه سه‌ربازییه پێشكه‌وتووه‌كان بۆ هێزه‌كانى ئه‌منى عێراقى بۆ ئه‌وه‌ى له ماوه‌یه‌كى داهاتوو تا واده‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ولاَت له ساڵى 2011 عێراق توانایه‌كى باش به‌ده‌ست بێنى َ له رووى پێشكه‌وتنى هێزى ئاسمانى.