بایدن : هێزه‌كانمان ده‌كشێنینه‌وه ئه‌گه‌ر حكومه‌تى نوێى عێراق پێكبهێنرىَ یاخود دوا بكه‌وىَ
بایدن كه راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتى پرۆسه‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ولاَته‌كه‌ى ده‌كات ئه‌وه‌ى نه‌شاردۆته‌وه كه كشانه‌وه‌كان ئاسته‌نگیان دێته به‌رده‌م به‌هۆى به‌رده‌وام هه‌ڵكشان و داكشانى كرده‌وه تیرۆریستى و توندوو تیژییه‌كان له ناوچه جیاجیاكانى عێراق به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا واشنتۆن پابه‌نده به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كان له واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه تا ناوه‌رِاستى هاوینى ئه‌مساڵ ژماره‌ى هێزه‌كانیان بۆ 50 هه‌زار سه‌رباز كه‌مده‌كه‌نه‌وه ئه‌مه له حاڵێكدا حكومه‌تى نوێى عێراق پێكبهێنرێت یاخود دوا بكه‌وێت.
له 30 حوزه‌یرانى ساڵى رابردوو هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیان كرد به كشانه‌وه‌یان له‌ناو شاره‌كانى عێراق بۆ ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان ئه‌مه‌ش وه‌كو ده‌ستپێكێك بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كان له خاكى عێراق له ناوه‌رِاستى ئه‌مساڵ كه ته‌نیا ژماره‌یان بۆ 50 هه‌زار سه‌رباز كه‌م ده‌بێته‌وه، برِیاریشه له كۆتایى ساڵى 2011 ته‌واوى ئه‌و هێزانه خاكى عێراق به‌جێبێڵن.