ده‌وڵه‌تى یاسا‌و ره‌وتى سه‌در له‌سه‌ر كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو رێكده‌كه‌ون
هه‌ردوو كوتله‌ى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا‌و ره‌وتى سه‌در رێككه‌وتوون له‌سه‌ر دانانى ناوى سه‌رۆك وه‌زیرانى كاندیدكراوى داهاتوو .
له‌م باره‌یه‌وه له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانید ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا حه‌یده‌ر عه‌بادى رایگه‌یاند هه‌ریه‌ك له ده‌وڵه‌تى یاسا‌و ره‌وتى سه‌در گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به دانانى ناوى یه‌ك كاندید بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو.
ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه تا ئێستا هه‌ردوو هاوپه‌یمانییه‌ت هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا‌و هاوپه‌یمانى نیشتمانى له هه‌وڵى رێكخستنى میكانیزمێكى یه‌كگرتوون بۆ دانانى ناوى كاندیدكراوى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران.جێى باسه له 7 ى ئازارى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق به‌رِێوه‌چوو و تێیدا لیستى ئه‌لعێراقییه به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌یاد عه‌للاوى توانى به به‌ده‌ستهێنانى 91 كورسى پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنىَ، تاوه‌كو ئێستاش به‌هۆى ناكۆكییه‌كان له سه‌ر دانانى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوىَ پێكهێنانى حكومه‌ت دواكه‌وتووه.