هەفتەی داهاتوو ناوچەی سەوز رادەستی حكومەتی عێراق دەكرێتەوە

هەفتەی داهاتوو ناوچەی سەوز رادەستی حكومەتی عێراق دەكرێتەوە
بڕیاروایە هەفتەی داهاتوو ناوچەی سەوز لەلایەن سوپای ئەمەریكاوە رادەستی حكومەتی عێراق بكرێتەوە.

لە بەیانێكدا سوپای ئەمەریكا رایگەیاند هەفتەی داهاتوو لە رێوڕەسمێكی فەرمیدا دۆسییەی پاراستنی ئاسایشی ناوچەی سەوز كە دەكەوێتە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت رادەستی هێزە ئەمنییەكانی حكومەتی عێراق دەكرێتەوە كە ماوەی حەوت ساڵە ئەو ناوچەیە لەلایەن فەوجی 336 ی سوپای ئەمەریكاوە پارێزگاری ئەمنی لێدەكرێ.

رادەستكردنەوەی ناوچەی سەوز وەكو جێبەجێكردنی بەندێكی دیكەی ناو رێككەوتنامەی ئەمنی نێوان بەغداو واشنتۆن ئەنجام دەدرێت.

ناوچەی سەوز رووبەرەكەی 10 كیلۆمەتر دەبێت و زۆرترین بارەگا حكومی و باڵیۆزخانەی وڵاتان لە خۆ دەگرێت.
Top