هێڵی ئاسمانیی عێراق هه‌ڵوه‌شایه‌وه
حكومه‌تی عێراقی، به‌هۆی كێشه‌كانی رووبه‌رِووى كۆمپانیاكه بۆته‌وه، برِیاری دا كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
كۆمپانیایی هێڵی ئاسمانی عێراق برِیاریدا گه‌شته‌كانی خۆی بۆ هه‌ریه‌ك له سوید و به‌ریتانیا رابگرێت به هۆی ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا فشاری له‌سه‌ر كۆمپانییاكه درووستكردووه و ته‌نانه‌ت رێگه‌ش نادات له فرِۆكه‌خانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا فرِۆكه‌ی عێراقی بنیشێته‌وه.
له به‌یانامه‌یه‌كدا به‌رِێوبه‌ری گشتی كۆمپانییای فرِۆكه‌وانی عێراقی كفاح حه‌سه‌ن جه‌بار رایگه‌یاند، به هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی كوه‌یت سكاڵای له دژمان تۆمار كردووه و داوای قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی شه‌رِی كوه‌یت ده‌كات، حكومه‌تی به‌ریتانیا ئاسته‌نگی زۆری بۆ درووستكردووین.
هه‌روه‌ها گوتی " به داخه‌وه له رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ی كوه‌یت بۆمانی دروستكردووه حكومه‌تی عێراق و به‌رپرسانی باڵای وڵات هیچ رۆڵێكییان نه‌گێرِاوه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا".