فوقەهای دەستووریی سەبارەت بە دەستووری هەرێم چی دەڵێن؟
June 3, 2013
دیمانەی تایبەت
نابێت دەستووری هەرێمی كوردستان بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان
لەبەر ئەوەی گەڕانەوەی پێچەوانەی بنەما یاساییەكانە
وەك قاعیدەیەكی گشتی
بۆ ئەم هەفتەیە و سەبارەت بەو كێشمەكێشەی ئۆپۆزسیۆنی كوردستان لەسەر پرۆژەی دەستووری هەرێم دروستیان كردووە، گوڵان زۆر شەفافانە ئەم مەسەلەیەی رووبەڕووی پرۆفیسۆرەكانی یاسای دەستووری و یاسایی نێودەوڵەتی لە زانكۆی قاهیرە كردەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ئەم پرسەمان بە پەیامنێرمان د. ئەسما ئەلحوسەینی سپارد، بۆ ئەوەی ئەو پرسیارە رووبەڕووی ئەو دوو پرۆفیسۆرە بكات كە لە نامەكەماندا دیاریمان كردبوون، ئەوانیش (ئیبراهیم دەروێش پرۆفیسۆری فقهی دەستووری) هەروەها (پرۆفیسۆر ئەیمەن سەلامە ئوستادی یاسای نێودەوڵەتی)، ئەمەش پرسیارەكەی گوڵانە:
((لە هەرێمی كوردستان – عێراق، ئیشكالیەتێكی دەستووریمان هەیە، ئەویش ئەوەیە كە پەرلەمانی هەرێم لە ساڵی 2006 لیژنەیەكی تایبەتی بۆ پێداچوونەوە بە پرۆژەی دەستووری هەرێم كە لەساڵی 2002 دانرابوو، ئەم لیژنەیە كارەكانی خۆی تەواوكردو پرۆژەی دەستوورەكەی پێشكەشی پەرلەمان كردوو پەرلەمانی هەرێمیش بە 96 دەنگ بەرامبەر یەك دەنگ و ئامادەنەبوونی 14 پەرلەمانتار، كە دەكاتە كۆی 111 پەرلەمانتار، پرۆژەكەی پەسەند كردووە و رەوانەی سەرۆكی هەرێمی كوردستانكردووە بۆ ئەوەی پەسەندی بكات و بینێرێت بۆ راپرسی دەستووری، بۆ ئەمەش رۆژی 25/7/2009 دیاری كرا راپرسیەكە بكرێت، بەڵام لەبەر ئەوەی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، لەبەر هۆكاری تەكنیكی نەیتوانی راپرسیەكە لەكاتی دیاركراو نەكرا، بۆیە ئەم پرۆسەیە دواخراو هەتا ئێستا كاتی راپرسیەكە دیاری نەكراوە، لەم ماوەیەی دواییدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوای كردووە دەستوور لە كاتێكی نزیكدا بدرێتە راپرسی، بەڵام حزبە سیاسیەكانی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێم ئێستا بۆچوونێكی دیكەیان هەیە و داوا دەكەن دەبێ دەستوور بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان بۆ پێداچوونەوە و هەمواركردن، پرسیاری ئێمە لەسەر ئەو پرسە ئەوەیە: ئایا دەكرێت لە حاڵەتێكی لەمجۆرە دەستوور بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان؟)) سەبارەت بە وەڵامی ئەم پرسیارە پەیامنێرمان دوای ئەوەی ئەم پرسیارەی رووبەڕووی هەردوو بەڕێزان كردۆتەوە، بەمجۆرە وەڵامی گوڵانیان داوەتەوە:
((فوقەهای دەستووریی و ئوستادەكانی یاسا لە میسر سەبارەت بە ئیشكالیەتی پرۆژەی دەستووری هەرێم، لە لێدوانێكدا بۆ گوڵان جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە: ((نابێت دەستووری هەرێمی كوردستان جارێكی دیكە بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان بۆ ئەوەی قسەی لەسەر بكرێتەوە، پاش ئەوەی بەزۆرینەی رەها پەسەندكراوە، ئەمەش مانای رێگرتن لە مافی گەل كە رای خۆی سەبارەت بەو دەستوورە دەرببڕێت، لەمبارەوە ئیبراهیم دەروێش كە پرۆفیسۆرە لە فقهی دەستووری گووتی: (لەبەر ئەوەی پەرلەمان دەنگی لەسەر ئەو دەستوورە داوە، ئەوا دەبێت ئەو دەستوورە بخرێتە راپرسیەوە، بۆیە لە حاڵەتێكدا ئەگەر جارێكی دیكە بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان، ئەمە دەبێتە دژی بنەما یاساییەكان وەك قاعیدەیەكی گشتی، بەڵام لە حاڵەتی تەوافوقی سیاسی لەسەر پرسێك كە پێچەوانەی ئەم قاعیدە گشتیەیە بەدەر دەكرێت).
هەر سەبارەت بەم پرسە پرۆفیسۆر ئەیمەن سەلامە ئوستادی یاسای نێودەوڵەتی لەزانكۆی قاهیرە وتی: (ناكرێت جارێكی دیكە دەستوور بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان لەكاتێكدا پێشتر قسەی لەسەر كرابێت و هەروەها لەبەر ئەوەی ناوەڕۆكی دەستوورەكە هاودژ نییە لەگەڵ پەیماننامە نێودەوڵەتیەكان بۆ مافەكانی مرۆڤ، ئەوا ناكرێت بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان، تەنیا لەیەك حاڵەتدا دەكرێت دەستوور بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان ئەو حاڵەتەش ئەوەیە كە لەدەستوورەكە ئەو مافانە نەچەسپێنرابن كە لە جاڕی گەردونی مافەكانی مرۆڤدا هاتوون، بۆیە یاسا ناوخۆییەكان كاتی دیاریكراو بۆ راپرسیەكە دیاری دەكەن بۆ ئەوەی دوای ئەوە گەل خاوەنی دەنگی راستەقینەی خۆی دەبێت و دەبێت لەلایەن هەمووانیشەوە گوێی بۆ بگیرێت)).
فقهاء دستوريون يتحدثون عن دستور اقليم كوردستان:
الأستاذان ابراهيم درويش و ايمن سلامة:
لايجوز اعادة دستور اقليم كوردستان الى البرلمان لأن ذلك يتعارض مع الأسس القانونية كقاعدة عامة
وجهت مجلة «گوڵان» في عددها لهذا الأسبوع سؤالا حول مسألة الأستقطاب و التجاذبات القائمة من قبل المعارضة في اقليم كوردستان بشأن مشروع دستور الأقليم الى اساتذة قانوني الدستوري و الدولي في جامعة القاهرة، فقد قامت مراسلتنا د. اسماء الحسيني بتوجيه السؤال الى كل من الأستاذ ابراهيم درويش استاذ الفقه الدستوري و الأستاذ ايمن سلامة استاذ القانون الدولي، و السؤال هو:
((لدينا في اقليم كوردستان - العراق اشكالية دستورية تتمثل في ان برلمان الأقليم قد انتخب في 2006 لجنة خاصة لاعادة النظر في مشروع دستور الأقليم الذي وضع في سنة 2002 ، وان اللجنة انتهت اعمالها وقدمت مسودة الدستور الى البرلمان الذي صادق عليها بالاغلبية الساحقة (96 عضوا صوت لصالحه ضد صوت واحد مع غياب 14عضو، هذا يعني ان عدد مقاعد برلمان الأقليم هو 111 مقعدا) ، وتم ارسال المسودة الى رئيس الاقليم للمصادقة عليها و احالتها الى الاستفتاء الدستوري، حيث تم تحديد يوم 25/7/2009 كموعد للاستفتاء، الا ان المفوضية المستقلة للانتخابات و لاسباب فنية اعتذرت عن اجراء الاستفتاء في الموعد المحدد، لذلك تم تأجيله ولم يحدد الموعد لحد الآن.
فقد قرر رئيس الاقليم احالة الدستور للاستفتاء في موعد قريب، لكن المعارضة السياسية في الأقليم لديها الان توجه اخر وهو: يجب اعادة الدستور الى البرلمان للمراجعة و التعديل، سؤالنا عن هذا الموضوع هو:
*هل يجوز اعادة الدستور الي البرلمان في هذه الحالة؟
وبعد طرح السؤال من قبل المراسلة فقد اجابا مشكورين عنه كالآتي:
القاهرة – گوڵان:
أكد فقهاء دستوريون وأساتذة قانون مصريون فى تصريحات لـ«گوڵان» أنه لايجوز اعادة دستور إقليم كردستان الي البرلمان لإبداء الرأى فيه مرة أخرى، بعد أن صادق عليه سابقا بالاغلبية الساحقة ، لأن ذلك يعني حجب حق الشعب فى ابداء رأيه بالدستور.وقال الفقيه الدستورى الدكتور إبراهيم درويش إن الدستور يجب ان يطرح للإستفتاء طالما صوت عليه البرلمان ، وأنه فى حالة إعادته للبرلمان مرة أخرى فإن ذلك يتعارض مع الأسس القانونية كقاعدة عامة ، ويستثنى من ذلك حالات التوافق السياسى على أمر يخالف هذه القاعدة العامة .
ومن جانبه يرى الدكتور ايمن سلامة أستاذ القانون الدولي بجامعة القاهرة أنه لايجوز إعادة الدستور مرة أخرى للبرلمان طالما قال كلمته فيه سابقا، وطالما كان لايتعارض مع المواثيق الدولية لحقوق الإنسان، وأن الحالة الوحيدة التى يجوز فيها إعادة الدستور إلى البرلمان هو ألا يكون متضمنا الحقوق التى يكفلها العهد الدولى لحقوق الإنسان، مشيرا إلى أن القوانين والتشريعات الداخلية هى التى تحدد موعد الإستفتاء، ليكون بعدها الشعب هو صاحب الكلمة الحقيقية، التى يجب أن تكون مسموعة من قبل الجميع.