نەخۆشخانەكانى حكوومى له نێوان رەەزامەنديى و گازاندەى هاووڵاتيدا

نەخۆشخانەكانى حكوومى له نێوان رەەزامەنديى و گازاندەى هاووڵاتيدا
هەرێمى كوردستان له هەموو كابينەكانەيدا و بەپێى توانا له كەرتى تەندروستى خافڵ نەبووه، كەموكووڕى هەبووه، بەڵام هەوڵەكانى چارەسەريش تەريك نەخراون. ئەوه بۆچوونى بەشێكى زۆرى هاووڵاتيانه و په‌يامنێرى گۆڤارى گوڵان له كارێكى مهيدانيدا به‌دواداچوونى بۆ كردووه، له‌م راپۆرته‌شدا دواى وه‌رگرتنى وته‌ى چه‌ندين هاووڵاتى، به‌تايبه‌تى له‌سه‌ر دوو نه‌خۆشخانه‌ى (نانه‌كه‌لى و سه‌نته‌رى دڵ)، له هه‌ولێرى پايته‌خت، چه‌ند پرسيارێك ئاراسته‌ى دكتۆر باوه‌ڕ حه‌سه‌ن حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى پسپۆڕى نه‌شته‌رگه‌رى – سه‌نته‌رى دڵ كراوه.

گوڵان: كۆمەڵایەتی

نه‌خۆشخانه‌ى نانه‌كه‌لى (بۆ نه‌خۆشييه‌كانى خوێن و شێرپه‌نجه)، له هه‌ولێر، يه‌كێك له نه‌خۆشخانه پڕ ئه‌ركه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه و ستافه دڵسۆزه‌كه‌ى رۆژانه سه‌دان نه‌خۆش له ئامێز ده‌گرن. كارنامه‌ى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌يه به وته‌ى هاووڵاتيان كارنامه‌يه‌كى دره‌وشاوه و پڕ له شانازييه، ئه‌وه‌تا حه‌مه‌د ئه‌مين دۆسكى كه هاووڵاتييه‌كى ته‌مه‌ن 63 ساڵه و دانيشتووى ده‌ره‌وه‌ى شارى هه‌ولێره، له گۆڕه‌پانى حه‌وشه‌ى نه‌خۆشخانه‌كه‌دا چاوه‌ڕوانى كات ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى تاقيكردنه‌وه‌كانى هاوسه‌ره‌كه‌ى وه‌ربگرێت، زۆر به زمانێكى پڕ ستايش ده‌ڵێت: «خواى گه‌وره پشت و په‌نايان بێت، چه‌ند ساڵه دايكى منداڵه‌كانم تووشى شێرپه‌نجه بووه و، ئه‌م نه‌خۆشخانه‌يه و دكتۆره‌كانى پشت و په‌نامان بوون و هيچ درێخييان نه‌كردووه«. له‌و لاوه‌تر پياوێكى گه‌نج سه‌رى له‌سه‌ر شانى هاوسه‌رى داناوه و دياره ئازارێكى زۆرى هه‌يه. كاتێ په‌يامنێرى گوڵان پرسيارى لێ ده‌كات، كه چ نه‌خۆشييه‌كى هه‌يه، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: «كێشه‌ى خوێنم هه‌يه و خوێنم زۆر خه‌سته و ئه‌وه‌تا له ماوه‌ى سێ مانگدا چه‌ند بوتڵ خوێنميان ده‌رهێناوه، به‌ڵام هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌كراوم». گوتيشى: «به‌ڕاستى لێره هه‌موو ئاسانكارييهكمان بۆ ده‌كه‌ن، خواى گه‌وره لێيان ڕ‌ازى بێت، ئه‌و هه‌موو فهحسهشمان به بێ به‌رامبه‌ر بۆ ده‌كه‌ن».
نه‌ريمان مه‌حموود پياوێكى ته‌مه‌ن 46 ساڵانه و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى سوپاسى دكتۆر و كارمه‌ندانى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌يه ده‌كات، هاوكات گله و گازانده‌ى ئه‌وه ده‌كات كه «هه‌ندێ جار ده‌رمان له ده‌رمانخانه‌ى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌يه ده‌ست ناكه‌وێت، ناچارين له ده‌ره‌وه بيكڕين، كه زۆر گرانه و قوه‌تمان پێ ناشكێت.» گوتيشى: «برام هێناوه‌ته ئه‌م نه‌خۆشخانه‌يه، هه‌ندێ فه‌حسى هه‌بووه، لێره نه‌بووه، ئێمه‌يان بۆ نه‌خۆشخانه‌ى سه‌نته‌رى دڵ ناردووه، به‌ڵام ئه‌و نه‌خۆشخانه‌يه، له‌گه‌ڵ ئه‌هلييه‌كان جيوازييهكى ئه‌وتۆى نييه و پاره‌ى زۆر وه‌ر ده‌گرن.»
ئه‌و وته‌يه واى كرد، په‌يامنێرى گوڵان سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى پسپۆڕى نه‌شته‌رگه‌رى – سه‌نته‌رى دڵ له هه‌ولێر بكات. ئه‌و نهخۆشخانهيهش جگه له خه‌ڵكى شاره‌كه، سه‌دان بيانى و په‌نابه‌رى تێدا بوون، كه به هۆى نه‌خۆشييه‌وه سه‌ردانى ئه‌و ناوهندهيان كردبوو. ديار كه‌وت نرخى پشكنين و نۆرينگهكانى بۆ هه‌مووان يه‌كسان بوو، ئه‌گه‌رچى به‌پێى وته‌ى نه‌خۆشه‌كان، به‌راورد به نه‌خۆشخانه‌ى نانه‌كه‌لى، نهرخهكان زۆر زياتر بوون، به‌ڵام هێشتا نرخه‌كانى له كه‌رتى تايبه‌ت و نه‌خۆشخانه ئه‌هلييه‌كان زۆر كه‌متر بوو. يه‌كێك له نه‌خۆشه‌كان كه خۆى به كاروان وه‌لى ناساند، هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه بۆ گوڵان گوتى: «له نه‌خۆشخانه‌ى نانه‌كه‌لى بيست جۆر پشكنينى خوێنيان بۆ كردووم، به دوو هه‌زار دينار، لێره 17 هه‌زار ديناريان بۆ يه‌ك پشكنينى خوێن لێ وه‌رگرتووم، له نانه‌كه‌لى دكتۆر پاره وه‌رناگرێت بۆ بينينت، لێره بۆ ئيستشارى (راوێژ به پزيشك) ده‌بێت 5 هه‌زار دينار بده‌يت. به 500 دينار هێلكاری دڵيان بۆ كردووم، له نانه‌كه‌لى لێره نازانم ده‌بێت چه‌ند پاره‌مان لێ وه‌ربگرن».
دكتۆر باوه‌ڕ حه‌سه‌ن حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى پسپۆڕى نه‌شته‌رگه‌رى – سه‌نته‌رى دڵ، له وه‌ڵامى گازانده و سكاڵاى هاووڵاتيان له باره‌ى نرخه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كه‌يان گوتى: «حكومه‌ت كەلوپەلی تاقیگە (كه‌ره‌سته‌ى پشكنين) و گاز و تهعقيمات و ئه‌و شتانه‌مان بۆ دابين ناكات، هه‌ر ستافێكيش لێره كارده‌كات، مووچه‌يه‌كى زياده‌ى هه‌يه، له به‌ر ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام ده‌وام بكرێت، هه‌موو هه‌وڵه‌كانى ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه بووه، كوالێتيى خزمه‌تگوزارييه پزيشكيهكانمان دانه‌به‌زێت. ده‌وام لێره به مهزبووتى ده‌كرێت و كه‌س دواكه‌وتنى نييه، تاقيگه و ده‌رمانخانه و زۆر له به‌شه‌كان بيست و چوار كاتژمێر له ڕۆژدا كار ده‌كه‌ن. تاقيگهش حه‌فتا له سه‌دى داهاتى بۆ كڕين و دابينكردنى مه‌واد ته‌رخان ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئه‌وه دابين بكات، ئه‌و فشاره له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه و هاووڵاتيش كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا كوالێتيى خزمه‌تگوزارييه پزيشكييهكانمان زۆر له نه‌خۆشخانه ئه‌هلييه‌كان به‌رزتره. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نرخى نه‌شته‌رگه‌رى و قه‌سته‌ره و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشه‌كان زۆر له نه‌خۆشخانه ئه‌هلييه‌كان كه‌متره. ئه‌و نه‌خۆشانه‌ش له نه‌خۆشخانه‌ى نانه‌كه‌لى ره‌وانه‌ى ئێره ده‌كرێن، هه‌روه‌ها خانه‌واده‌ى شه‌هيد و ئه‌نفالكراوان و پێشمه‌رگه و كه‌م داهاته‌كان، هه‌موويان به خۆڕايى و بێ به‌رامبه‌ر له‌م نه‌خۆشخانه‌يه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن».
Top