بەڕێوەبەرایەتیی دارستان لەساڵیادی لەدایكبوونی بارزانی دا هەڵمەتێكی نەمام چاندنی بەڕێوەبرد

بەڕێوەبەرایەتیی دارستان لەساڵیادی لەدایكبوونی بارزانی دا هەڵمەتێكی نەمام چاندنی بەڕێوەبرد
گوڵان/بەهادین جەلال
بە ئامادەبوونی بەڕێزان نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێرو ئەحمەد كانی بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و عەلی رەشید سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و پەرلەمانتارانی كوردستان و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو نوێنەرانی فەرمانگەكانی حكومەت وبەرپرسانی ئیداری و حزبی و جەماوەرێكی زۆر، ئەمڕۆ 14-3-2017 بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی هەولێر لەسەر رێگای هەولێر- پیرمام بەبۆنەی یادەكانی ئادارو نەورۆزو ساڵیادی لەدایكبوونی باوكی رۆحیی كورد مستەفا بارزانیی نەمر، هەڵمەتێكی نەمام چاندنی بەڕێوەبرد، لەو شوێنە ئامادەبووان 300 نەمامیان چاند و بە پێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی هەولێر بۆ ئەم بەهارە و تا ئێستا 24017 نەمام بەسەر فەرمانگەكانی شارو شارۆچكەكانی پارێزگاكە دابەشكراون و هەر ئەمڕۆش لە شوێنە جیاجیاكانی هەولێرو ناوچەكانی دیكە بە هەمان شێوە هەڵمەتی نەمام چاندن بەڕێوەچوو.
Top