گۆڵدن گڵۆپ بایكۆت كرا و تۆم كروز هەر سێ خەڵاتەكەی گەڕاندەوە

گۆڵدن گڵۆپ بایكۆت كرا و تۆم كروز هەر سێ خەڵاتەكەی گەڕاندەوە
لیژنەو لایەنی بڕیاردەری (گۆڵدن گلۆپ) لە هەنگاوێكی نوێیدا بەهۆی دەركردنی چەند بڕیارێك كەوتنە بەر ڕەخنەو هێرشی ئەستێرەكانی هۆڵیوود .

كەناڵی ئین بی سی كە لە ساڵی 1996ەوە هەڵدەستێت بە پەخشكردنی دابەشكردنی خەڵاتەكانی گۆڵدن گڵۆپ, وەكو یەكەم لایەن لە دژی بڕیارەكان وەستایەوەو جۆرێك لە ڕەگەزپەرستی لە بڕیارەكاندا دەبینن, بەم هۆیەشەوە تۆڕی میدیایی "ئێن بی سی" بڕیاریدا كە بۆ ساڵی 2022 دابەشكردنی خەڵاتەكانی گۆڵدن گڵۆپ پەخش نەكات .

لە دوای كەناڵی ئێن بی سی, ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود (تۆم كروز) وەكو هەڵوێستێك, بڕیاریدا ئەو خەڵاتانەی كە پێشتر بەدەستی هێنابوو بگەڕێنێتەوە بۆ گۆڵدن گڵۆپ, كە ئەوانیش بریتی بوون لە سێ خەڵاتی گۆڵدن گلۆپ بۆ فیلمی(Jerry Maguire) ساڵی 1997 و فیلمی(Born on the Fourth of July)ساڵی 1990 و فیلمی (Magnolia) ساڵی 2000 .

مانگی شوباتی ڕابردوو لە ڕاپۆرتێكی (لوس ئەنجلۆس تایمز) بڵاوكرایەوە كە دوای نزیكەی 20 ساڵ و لە كۆی 90 ئەندام لە گۆڵدن گڵۆپ, تاوەكو ئێستا هیچ ئەندامێكی ڕەشپێست لە نێویاندا نەبووە, كە ئەمەش بووە مایەی نیگەرانی بۆ بەشێك لە ئەكتەرو هونەرمەندانی هۆڵیوود, هەروەها كۆمپانیای نێتفلكس و زارنەر میدیا و ئەمازۆن ستۆدیۆز نێگەرانبوون لەم بڕیارانەی گۆڵدن گڵۆپ .
Top