زولەیخا سەرقاڵی كاری خێرخوازییە

زولەیخا سەرقاڵی كاری خێرخوازییە
كەتایون رەیاحی ئەو خانمە ئەكتەرە ئێرانییەی كە بە كەسایەتی زولەیخا ناسراوە لە زنجیرەی (یوسف) سەرەڕای ئەوەی بە یەكێك لە سەركەوتووترین رۆڵەكانی دادەنرێت، هەروەها بەشداریشی لە چەندین فیلمی سینەمایی بەرزدا كردبوو، بەڵام لە دوای ساڵی 2010 وازی لە كاری نواندن هێنا و بۆ ماوەیەك دووركەوتەوە.
كەتایون دوای وازهێنانی لە هونەری نواندن سەرقاڵی كاری خێرخوازی بوو، بۆ ئەم مەبەستەش رێكخراوێكی خێرخوازی دامەزراند بە ناوی (كمك) بۆ یارمەتیدانی ئەو منداڵانەی كە بێسەرپەرشتن و بە زگماكی گرفتیان لە بیستن هەیە. بەم دواییە لە ئەنستگرام چەند وێنەیەكی خۆی لەگەڵ ژمارەیەك منداڵ بڵاوكردەوە و تێیدا نووسیبووی: ئەوەی لە ژیان فێری بووم بریتی لە خۆشەویستی و سۆز، خانمی سۆز سەیر كە من لەسەر پاشماوە وەستاوم، من ئەمڕۆ بوومەتە مامۆستای خۆشەویستی و زانست، من ئێستا فێر بووم كە بە پشت بەستن بە خوا و هاوكاری هەموو لایەك دەتوانین دوور بفڕین.
جگە لە كاری خێرخوازی بەشێكی كاتیشی بۆ نووسین تەرخان كردووە و لە چەند ساڵی رابردوودا دوو كۆمەڵە چیرۆكی بەناوەكانی (پەنجەرەیەك بۆ من) و (ماسییە سوورەكە) چاپ و بڵاوكردەوە.
شایەنی وتنە كەتایۆن ساڵی 1962 لە تاران لە دایكبووە و هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە ئەدەب.
Top