دلبەر: سەرەتا وتنی گۆرانی بە زمانی كوردی بۆ من زۆر زەحمەت بوو
دلبەر جگە لە زمانی کوردی بە زمانی تریش گۆرانی دەڵێ و لەم بارەیەوە دەڵێ: وتنی گۆرانی بە زمانی بیانی زۆر ئاساییە، چونكە بەر لەوەی بە كوردی گۆرانی بڵێم لە قوتابخانە بە زمانی ئەڵمانی گۆرانیم وتووە، بە پێچەوانەوە سەرەتا وتنی گۆرانی كوردی بۆ من زۆر زەحمەت بوو، چونكە زمانی كوردە فرە دیالێكتە ئەمەش گرفتێكی گەورەی بۆ درووستكردم و سەرەتای دەستپێكردنی كاری هونەری شارەزاییم لەم دیالێكتانە نەبوو.
هەر سەبارەت بە گۆرانی وتن بە زمانی بیانی دەڵێ: ئەگەر بە زمانی ئەڵمانی گۆرانیم وتبا زیاتر دەناسرام، هەروەها ئەو كات تەنیا كاری هونەریم دەكرد، چونكە هونەرمەندانی ئەڵمانی و بیانی تەنیا كار و پیشەیان گۆرانی وتنە و سەرچاوەی بژێوی ژیانیانە، بەڵام هونەرمەندی كورد ناچارە كارێكی دیكەشی هەبێت بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی پەیدا بكات جگە لەوەی كە بتوانێت كاری هونەری ئەنجام بدات.