نەوال: بە هونەرەوە ناسراوم

نەوال: بە هونەرەوە ناسراوم
نەوال زوغبی یەكێكە لە هونەرمەندە سەركەوتووەكانی لوبنان كە چەندین ساڵە بەردەوامە لە گۆرانی وتن و بەردەوام هونەرەكەی لە پێشڤەچووندایە و خاوەن جەماوەرێكی زۆریشە.
سەبارەت بە گرنگی هونەری لە ژیانیدا و ئایا سوودی هەبووە یان زیان، نەوال زوغبی لە دیمانەیەكدا دەڵێ: ناتوام بڵێم هونەر ئازادی منی زەوت كردبی، بەڵام دان بەوە دەنێم ئەگەر هونەرمەند نەبووام لەنێو خەڵك نەدناسرام و ژیانم زۆر ئاسانتر دەبوو لە ئێستا و وەك هەر مرۆڤێكی دیكە ژیانی ئاسایی و سادەی خۆم بەسەر دەبرد، بۆ هەر شوێنێك حەزم بكردبا دەچووم بەبێ هیچ كۆت و بەندێك، بەڵام خۆشەویستی من بۆ هونەرەكەم هەموو ئەو شتانەم بیر دەباتەوە.
نەوال زوغبی ئاماژە بەوە دەكات كە زۆر جار داوای لێكراوە لە پاڵ گۆرانی روو لە نواندنیش بكات و لەم بارەیەوە دەڵێ: كاتێك لە قاهیرە بووم چەندین جار لەلایەن زۆر لە كۆمپانیاكانەوە داوام لێكرا روو لە نواندن بكەم بەتایبەتی لە بواری سینەما و بۆ ئەم مەبەستە چاوم بە چەندین دەرهێنەری گەورە كەوت، جگە لەمە چەند دەرهێنەرێكی بیانیش داوایان لێكردم كاریان لەگەڵدا بكەم لە چەند كارێكی سینەمایی گەورەدا، من سەرەتا زۆر بە جۆشەوە بابەتەكەم وەرگرت و گرنگییەكی زۆریشم بەو بابەتە دا، بەڵام بارودۆخی تایبەتی خۆم و بارودۆخی ناسەقامگیری وڵاتانی عەرەبی وایكرد كە ئەم كارە ئەنجام نەدرێت، ئەوەی راستیش بێت بۆ من زۆر زەحمەت بوو بتوانم لە قاهیرە بمێنمەوە و كارەكەش وای دەخوازت كە چەند مانگێك لەوێ بم.
Top