شوان عەتوف تەپڵ‌و بەرد دەخاتە سەر تەختەی شانۆ

شوان عەتوف تەپڵ‌و بەرد دەخاتە سەر تەختەی شانۆ
ئەكتەری ناسراوی كورد شوان عەتوف لەبەرهەمێكی نوێی خۆیدا شانۆگەریی (تەپڵ‌و بەرد) پێشكەش دەكات. شانۆگەریی (تەپڵ‌و بەرد) لەنواندن‌و دەرهێنانی هونەرمەند شوان عەتوف-ە‌و یەكەم رۆژی نمایشكردنی شانۆگەرییەكە سەعات 5ی ئێوارەی رۆژی 15ی نیسانی 2016 دەبێت لەهۆڵی كۆمەڵەی هونەرەجوانەكانی كورد-سلێمانی.
بینەران‌و عاشقانی شانۆ دەتوانن لەمڕۆوە لەبەردەم هۆڵی كۆمەڵەی هونەرەجوانەكانی كورد-سلێمانی كەدەكەوێتە تەنیشت نەخۆشخانەی ئیمرجنسی بلیت ببڕن.
وەك رێزلێنانێك بۆ نەبەردییەكانی پێشمەرگە‌و گەریلا‌و شەڕڤانان، تكتی بینینی شانۆگەرییەكە بۆ پێشمەرگە‌و گەریلا‌و شەڕڤانان بێبەرامبەرە.
شانۆگەریی (تەپڵ‌و بەرد) رۆژی 15/4/2016‌و رۆژانی دوایی لەهۆڵی كۆمەڵەی هونەرەجوانەكانی كورد-سلێمانی، تەنیشت نەخۆشخانەی ئیمرجنسی نمایش دەكرێت.
شوان عەتوف ئەكتەرێكی ناسراوی كوردە‌و جگە لەپێشكەشكردنی چەند شانۆگەرییەك، پاڵەوانێتی چەند فیلمێكی سینەمایی بەرجەستەكردووە‌و چەندین خەڵاتی نێوخۆیی‌و نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە.
Top