شەیما شەرەف: زۆر سوودم لە سەما کردن بینیوە بۆ سەرکەوتنی ڕۆڵەکانم

شەیما شەرەف: زۆر سوودم لە سەما کردن بینیوە بۆ سەرکەوتنی ڕۆڵەکانم
لە بواری نواندن و سەما كردندا سەركەوتوو بووە و تا ئێستا بەشداری لە چەندین فیلم و كورتە فیلم و كلیپدا كردووە و لە بواری سەما كردنیش سەركەوتوو بووە، جگە لە کاری نواندن و بەشداری کردنی لە چەند کلیپێک یەکێک لە ئارەزووەکانی بریتییە لە گەشت و گەڕان بۆیە هەوڵدەدات لە کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی کار بکات.
شەیما شەرەف دەربارەی ئەو رۆڵانەی دەیبینی و ئایا هیچ پێوەندییەكیان بە سەما كردنەوە هەیە:هەرچەندە من لە بواری سەماكردنیش كارم كردووە، بەڵام رۆڵانەی تا ئێستا بینیومن لە سینەما هیچ پێوەندییەكی بە سەما كردنەوە نەبووە، هەر بۆیەش سیناریۆی فیلمێكم پێشكەش كراوە كە باس لە ئافرەتێكی سەماكار دەكات. بۆیە لەرووی جەستەیی و ئیستعیرازییەوە سوودێكی زۆرم لێ بینووە، چونكە نواندن پێویستی بە جەستەیەكی گونجاو هەیە كە بتوانێت بە ئاسانی جوڵەكان ئەنجام بدات.
سەبارەت بەوەی کە تا چەند وروژاندن كارێكی پێویستە بۆ سەركەوتنی كاری سینەماییش دەڵێ: نەخێر، چونكە سینەما فیلمی واقعی نیشان دەدات بە هەموو مانایەكەوە بە گرتەی سێكسی و وروژاندنیشەوە، راستە مەرج نییە چیرۆكی هەموو فیلمەكانی واقعی بێت، بەڵام وروژاندن كارێكی پێویست و سەرەكی نییە بۆ ئەوەی فیلم سەركەوتوو بێت.
Top