حەسنا : سەرەتا پشتم بە توانا و بەهرەی خۆم بەستوو ئینجا بە جوانی

حەسنا : سەرەتا پشتم بە توانا و بەهرەی خۆم بەستوو ئینجا بە جوانی
ئەكتەر و نمایشكاری جلوبەرگە لە یەك كاتدا و لە هەردووكیاندا سەركەوتوو بووە و ماوەی حەوت ساڵ قوتابی پەیمانگای باڵای هونەری بووە لە كازابلانكا، بەڵام نمایشكاری جلوبەرگ بە هۆكاری پەیدای كردنی بژێوی ژیان دادەنێت و ئەكتەریش وەك حەز و خولیایەك كە هەر لە منداڵییەوە گیرۆدەی ببوو، حەسنا ئەلعەكوبی كچە نمایشكار و ئەكتەرە و لە ئێستاوە دەیەوێ لە رێگای نمایشكردنی جلوبەرگەوە هەنگاوەكانی بەرەو جیهانی سینەما و نواندن بهاوێت پشت ئەستوور بە توانا هونەرییەكانی خۆی و ئەو ئیرادە و حەزەی بۆ كاری نواندن هەیەتی وبە سوود وەرگرتن لە پێشكەوتنی سینەمای مەغریبی و كرانەوەی بەسەر ئەوروپا و جیهانی عەرەبی و ئەو هەموو فیستیڤاڵە جیاجیانەی كە لەو وڵاتە بە بەردەوامی ساز دەكرێن
حەسنا سەبارەت بەو ئاستەنگانە چین كە هاتوونەتە سەر رێگای دەڵێ: بێگومان هەر كارێك مرۆڤ ئەنجامی بدات لەسەرەتادا رووبەرووی گرفت دەبێتەوە، بەتایبەتی ئەگەر ئافرەتێك لە سەرەتای دەستپێكردنی كاری هونەری بێت لە كۆمەڵگای هاوشێوەی خۆمان، هونەرمەند دووچاری زەحمەتییەكی زۆر دەبێتەوە تا بتوانێت ناوێك بۆ خۆی پەیدا بكات و بوونی خۆی وەك هونەرمەندێكی سەركەوتووی بسەلمێنیت ئەمە پێویستی بە چەند ساڵێك دەبێت، گرنگترین هۆكاری سەركەوتنی هونەرمەندیش بە ڕای بەردەوام بوونیەتی لە بوارەكە.
لە بارەی ئەوەی تا چەند پشت بە جوانی دەبەستێت بۆ سەرکەوتن دەڵێ: سەرەتا پشتم بە توانا و بەهرەی خۆم بەستوو ئینجا بە جوانی، چونكە پێویستە بەهرەی هونەریت هەبێت تا بتوانیت بوونی خۆت بسەلمێنی، من تا ئێستا دەرفەتی زۆرم بۆ نەڕەخساوە تاكو بتوانم هەموو توانا و بەهرەكانی خۆمی تێدا دەربخەم یان فیلمێكم پێشكەش كرابێت كە بە تەواوی لێی رازی بم، هیوادارم لە داهاتوویەكی نزیكدا ئەو دەرفەتەم بۆ بڕەخسێ و مەرج نییە تەنیا لە مەغریب بێت بەڵكو لە هەر وڵاتێكی عەرەبی ئەو دەرفەتەم بۆ بڕەخسێ تاكو هەموو لایەك لە نزیكەوە بە توانا و بەهرەی من ئاشنا بن، چونكە خەون و ئاواتەكانم سنووردار نین تەنیا لە مەغریب.
Top