دیبیكا دژی خەمۆكی دەوەستێتەوە

دیبیكا دژی خەمۆكی دەوەستێتەوە
زۆر جار هونەرمەندان و كەسانی ناودار بەهۆی گۆشەگیری و دوورەپەرێزی تووشی حاڵەتێكی خەمۆكی دەبن بەتایبەتی كاتێك دووچاری رووداوێك دەبنەوە وەك رووداوی ئۆتۆمبێل یان لە دەستدانی كەسێكی نزیك یاخود جیابوونەوە لە خۆشەویست و هاوسەر، رەنگە ئەم خەمۆكییە بگاتە ئاستێكی بەرز و رەنگە ئەو كەسەی تووش دەبێت بیر لە خۆكوشتنیش بكاتەوە.
بۆ ئەم مەبەستە خانمە ئەكتەری بۆڵیۆد دیبیكا بادوكۆن هەڵمەتێكی دەست پێكردووە بە ناوی (تۆ تەنیا نیی) مەبەستیشی زیاتر بڵاوكردنەوەی وشیارییە لە نێو خەڵك و ئاشنابوونیان بە نیشانەكانی خەمۆكی لە رێگای دەزگایەكی كۆمەڵایەتی كە ئامانجی زیاتر ئاگاداركرنەوەی ئەو كەسانەیە كە تووشی خەمۆكی هاتن كە پێویستە بەردەوام دەم بە زەردەخەنە بن و پێبكەنن، لەم بارەیەوە دیبیكا وتی: خەمۆكی یەكێكە لە دەردە كۆمەڵایەتییە كوشندەكان، چونكە ئاكامی ترسناكی دەبێت لەسەر كۆمەڵگا و دەبێتە هۆی بونیادنانی كۆمەڵگایەكی لاواز و بێهێز بۆیە پێویستە چارەسەر بكرێ و رێگا لە تەشەنەكردنی بگیرێت و ئەم هەڵمەتەش بەشێكە لەو هەوڵانەی دەدرێن و زیاتر گرنگی بە قوتابیانی ناوەندی و مامۆستایان دەدەین بۆ رووبەرووبوونەوەی ترس و دڵەڕاوكێ و خەمۆكی و ئاشنابوونیان بە پرەنسیپەكانی تەندروستی عەقڵی.
Top