كلۆنی بیر لە وازهێنان دەكاتەوە
تایبەتی خۆی بدات و ناتوانێت وەك بەر لە بیست ساڵ هەموو كاتی خۆی بۆ سینەما تەرخان بكات.
كلۆنی لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی هەواڵی بی بی سی لەم بارەیەوە رایگەیاند: نامەوێ جەماوەر بە پیری بمبینێت، چونكە پیربوون دەبێتە هۆی ئەوەی كە هونەرمەند نەتوانێت كاری هونەری زۆری هەبێت، هەروەها رۆژ لە دوای رۆژ چالاكیی مرۆڤی بەتەمەن كەم دەبێتەوە و لەگەڵیدا كاری هونەریش كەم دەبێتەوە و جەماوەر وەكو پێشوو نایبینن.
هەر سەبارەت بە بڕیاری وازهێنانی و كاردانەوەی لەلایەن جەماوەرەوە كلۆنی وتی: رەنگە ئەم بڕیارە لە لای جەماوەر تا راددەیەك قورس بێت، بەڵام من دڵنیام لەوەی كە هیچ ئەستێرەیەكی سینەمایی لە جیهان ناتوانێت تا ماوەیەكی زۆر بەردەوام بێت و هەمیشە لە دواوەی كامیراوە بێت و خەریكی نواندن بێت، بەڵام من جەماوەرەكەم دڵنیا دەكەمەوە دوای ئەوەی بڕیاری وازهێنانیش دەدەم لە نواندن لە سینەما دوور ناكەومەوە، بەڵكو بە دڵنیاییەوە روو لە كاری دەرهێنان دەكەم، واتە ناتوانم لە سینەما دووربكەومەوە.