لە ترسی ترامپ سایرۆس ئەمریكا جێ دەهێڵێت
ئەم گۆرانیبێژە جیهانییە لەسەر ئەكاوەنتی تایبەتی خۆی لە ئەنستگرام لەم بارەیەوە نووسیویەتی: ترامپ خۆی بە كەسێكی زۆر گەورە و كەسێكی جیاواز و هەڵبژێردراو دەزانێت و ئێمەش تەنیا وەك پارچە كەلوپەلێكی بێ نرخ دادەنێت لەژێر قاچەكان، بۆیە بڕیارمداوە ئەمریكا جێ بهێڵم كە ئەو بووە سەرۆك، چونكە من بەرگەی قسەی پروپووچ و بێ ماناكانی ئەو پیاوە ناگرم، پێشتریش سایرۆس وێنەیەكی ترامپی لەسەر ئەنتەرنێت بڵاوكردبۆوە و بە كابووس وەسفی كردبوو.
شایەنی باسە دوای ئەوەی هەر یەكە لە دۆناڵد ترامپ و هیلاری كلنتۆن لە هەڵبژاردنە بەراییەكانی حزبەكانیان سەركەوتنیان بەدەستهێنا، ئێستا بە دوو پاڵێوراوی سەرەكی دادەنرێن بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا، بەڵام ئێستا ئەمریكییەكان لە رێگای ئەنتەرنێتەوە زیاتر بە دوای چۆنیەتی گواستنەوە لە ئەمریكاوە بۆ كەنەدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی لەو وڵاتە بژین و بەشێك لە چاودێران ئەمە بۆ ئەگەری سەركەوتنی ترامپ لە هەڵبژاردنەكان دەگەڕێننەوە.