بریانكا: ركابەرێتی كەس ناكەم

بریانكا: ركابەرێتی كەس ناكەم
ماوەیەك بەر لە ئێستا خانمە ئەستێرەی هیندی دیبیكا بادكۆن یەكەم گرێبەستی خۆی ئیمزا كرد بۆ بەشداریكردن لە یەكەم پڕۆژەی هونەری خۆی لە هۆڵیۆد بە ناوی (The Return Of Xander Cage) لەگەڵ ئەستێرەی ئەمریكی ڤین دیزل، راستەوخۆ دوای ئیمزا كردنی گرێبەستەكە هەواڵی ئەوە بڵاوكرایەوە كە بریانكا شوپرایش لە یەكەم فیلمی جیهانی بە ناوی (Baywatch) بەشداری دەكات.
هەواڵی بەشداریكردنی شوپرا چەندین پڕوپاگەندەی بەدوای خۆیدا هێنا دەربارەی ركابەرێتی نێوان ئەم دوو ئەستێرەیە، بەڵام دواتر لە رێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بریانكا ئەم هەواڵانەی رەت كردەوە و رایگەیاند كە ئەم پڕوپاگەندانە دوورن لە راستییەوە و من زۆر شانازی بە دیبیكاوە دەكەم، چونكە هەر هیچ نەبێت من و ئەو خەڵكی یەك وڵاتین كە هیندستانە و كار دەكەین بۆ بەرز كردنەوەی ناوبانگی وڵاتەكەمان.
بریانكا لە كۆمێنتێكدا وتی: هیوای سەركەوتن بۆ دیبیكا دەخوازم لەو پڕۆژە هونەرییە نوێیەدا و گومانم لە سەركەوتنی نییە.
Top