رانی لە پێناو کچەکەی واز لە سینەما دەهێنێ

رانی لە پێناو کچەکەی واز لە سینەما دەهێنێ
بەشێکی زۆری ئەستێرە سینەماییەکان سەرەتا وەک حەز و ئارەزوو روویان لە بواری نواندن کردووە و هەندێکیان وەک عەشقێک لەم بوارە دەروانن، بۆیە کاتێک دەگەنە لوتکە ئەو خۆشەویستییەیان بۆ هونەرەکەیان زیاتر دەبێت و بە ئاسانی واز ناهێنن.
بەڵام رانی فەراخرجی ئەستێرەی بۆڵیۆد بڕیاریدا واز لە سینەما بهێنێت و هەموو کاتی خۆی بۆ پەروەردەکردنی ئەدیرا-ی کچی تەرخان بکات و جگە لەوەی کە بڕیاریداوە واز لە سینەما بهێنێت، یان بۆ ماوەیەک لێی دوور بکەوێتەوە، بە نیازە زۆربەی هەرە زۆری کاتی خۆی لە نێوماڵ بەسەر ببات، چونکە وەک خۆی دەڵێت یەکێک لە خەونەکانی بریتی بووە لەوەی دایکایەتی ببینێت.
رانی تا ئێستا بە رەسمی ئەوەی رانەگەیاندووە کە واز لە سینەما بهێنێت، بەڵام ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن، چونکە رابی کە میراتگری خانەوادەی شۆبرا-یە کە یەکێکە لە خانەوادە دەوڵەمەندە ناسراوەکانی هیندستان لە رۆژی ١٠ ی دیسێمبەری ٢٠١٥ بووە بە دایک و لەو کاتەوە تا ئێستا نەبینراوە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە ئیدی کاتی خۆی لە ماڵەوە بەسەر دەبات، چەند سەرچاوەیەکی نزیکیش لە رانی ئەوەیان دووپات کردەوە کە ئەو عاشقی منداڵە و ئێستا سەرقاڵی ئەوەیە کە کچکەی قۆناغی ئێستای تەمەنی بە پەروەردەیەکی راست و دروست تێبپەڕێنێت بۆیە بە هیچ شێوەیەک حەز ناکات لێی دووربکەوێتەوە.
Top