كەیلان سوپڕایزی بۆ بینەرەكانی هەیە

كەیلان سوپڕایزی بۆ بینەرەكانی هەیە
(كەیلان عبدالله) پێشكەش كاری پڕۆگرامی (ماڵی ئێمە) لە كەناڵی ئاسمانی (كورد ماكس) ئاماژە بەوە ئەكات كە لە پڕۆگرامەكانی داهاتوو میوانێكی تایبەت میوانی ماڵەكەی ئەبێت،

ئاماژەی بەوەش كرد ئەو میوانە پڕچیرۆك و قسە خۆشە بۆ یەكەم جارە لە شاشە كوردییەكان میوانداری بكرێت و ئەو دەبێت بە یەكەم خانمی ڕاگەیاندكاری كورد كە میوانداری دەكات،

ئەوەشی ڕوون كردەوە هەتا كۆتایی بەرنامەكەی میوانەكە لە پڕۆگرامە كەی دەبێت و زانییارییەكی زۆر بە دایكان و منداڵەكانییان دەبەخشێت،

ووتیشی ناوەكەی ناڵێم بۆی سوپرایز بێت بۆ بینەرانی خۆشەویستم، بەرنامەی ماڵی ئێمە بەرنامەیەكی كۆمەڵایەتی خیزانی ئافرەتانەیە و هەفتەی دووجار لە كەناڵی ئاسمانی كورد ماكس پەخش دەكرێت و رۆژی 28 ی 2 ی 2016 یەكەم پڕۆگرامی راستەوخۆیان دەست پێ كرد
Top