فیلمە نوێیەكەی شارۆخان رووبەڕووی گرفت دەبێتەوە

فیلمە نوێیەكەی شارۆخان رووبەڕووی گرفت دەبێتەوە
چەند پارتێكی سیاسی هندۆسی توندڕۆ لە شارێكی ویلایەتی جۆجارتی هیندی داوایان لە خەڵك كرد كە بەشداری نەكەن لە چالاكییەكانی پێشوازی كردن لە تیمی وێنەگرتنی فیلمی (Raees) كە لە پاڵەوانیەتی ئەستێرەی ناوداری بۆڵیۆد شارۆخانە.
هەرچەندە لە شوێنی وێنەگرتنی فیلمەكە پێشوازییەكی گەرم لە شارۆخان كرا و بە هەزاران كەس لە هەوادارانی هاتبوونە پێشوازیی لە فڕۆكەخانەی ویلایەتەكە، بەڵام ئەو لێدوانە سیاسییە وەك لێدانێكی كوشندە بوو بۆ شارۆخان و وەك هەڕەشەیەك لە بەرهەمهێنەرانی فیلمەكە وێنەگرتنی فیلمەكە رابگرن بەر لەوەی تووشی گرفت ببنەوە.
ئەم ناڕەزایەتییە پارتە سیاسییەكانی هیندۆسەكان لە ئەنجامی لێدوانێكی پێشووتری هات دەربارەی زیادبوونی حاڵەتەكانی توندوتیژی بەرامبەر بە موسڵمانەكان لە هیندستان.
ئەم لێدوانە و هەڵوێستە كاریگەریی سلبی لەسەر وێنەگرتنی فیلمەكە دەبێت، چونكە بەپێی دوایین راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان پێویستە شارۆخان ماوەی 15 رۆژ لەو ناوچەیە بمینێتەوە، بەڵام ئەگەر ئەو پارتە سیاسییە هندۆسە بەردەوام لە دەست وەردان لە كاروباری فیلمەكە و داواكردن بە راگرتنی وێنەگرتن، ئەوا ناتوانێت لەوێ بمینێتەوە ئەمەش كاریگەریی لەسەر بودجەی فیلمەكە و داهاتی چاوەڕوان كراوی فیلمەكە دەبێت
فیلمی Raees باس لە هەشتاكانی سەدەی رابردوو دەكات و چاوەڕوان دەكرێت یەكێك بێت لە فیلمە بەهێزەكانی شارۆخان و ركابەری بكات لەگەڵ فیلمی (سوڵتان) كە لە پاڵەوانیەتی سەلمان خانە.
Top