بیر گوزار بڕوای بە ڤاڵەنتاین نییە
بەڵام خانمە ئەكتەری توركی بیرگوزار كۆریل كە بە (دادوەر فەریدە) ناسراوە، هێرشێكی توندی كردە سەر ئەو كەسانەی ئەم یادە دەكەنەوە یاخود لە رۆژی 14ی فیبرایەر ئاهەنگ و چالاكی ئەنجام دەدەن و رایگەیاند بە هیچ شێوەیەك ئەم یادە ناكاتەوە، ئەمەش تا راددەیەك مایەی سەرسوڕمانە.
بیرگوزار لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی (gecce) وتی: ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی رۆژی خۆشەویستییەوە كارێكی دەستكردە و كەسانێك دەیانەوەی بەو بیانووە خۆیان وا نیشان بدەن كە كەسانی تریان خۆشدەوێ، من بڕوام پێی نییە و هیچ هۆكارێك نابینم بۆ ئەوەی كە خەڵك وا مكوڕە لەسەر ئەوەی كارە و ئاهەنگ گێڕان لەو رۆژەدا.
شایەنی وتنە بیرگوزار هاوسەری ئەكتەری ناسراوی تورك خالد ئەرگنشە كە بە (سوڵتان سلێمان) ناسراوە و كوڕێكیان هەیە بە ناوی ئەحمەد، هەروەها بە هاوبەشی بەشداری چەندین كاری هونەرییان كردووە لەوانە: و یبقی الحب، و اغنیە حب).