بە هاوکاری پارێزگای هەولێر فیلمی (ئاڵای بێ وڵات) لە کوردستان نمایش دەکرێ
لە دوای نمایش‌کردنی ئەم فیلمە لە فیستیڤاڵی جیهانی "ساندەنس" لە ئەمریکا و چەن نمایشێکی تایبەتی تر، بڕیارە لەلایەن کۆمپانیای "وایلدبانچ"Wildbunch بڵاوکەرەوەی جیهانی، فیلمی "ئاڵای بێ وڵات" لە ئاستی جیهانیدا نمایش بکرێت و هەروەها ئەم نمایشە سەرەتا لە شارەکانی کوردستان و ئەمریکا دەست پێدەکات.
به‌همه‌نى قوبادى ده‌باره‌ى فیلمه‌كه‌ى ده‌ڵێت فیلمی "ئاڵای بێ وڵات" تەنها فیلمی من نییە بەڵکوو ئەمە کۆدەنگی خەڵکی کوردستانە بۆ جیهان و دڵنیام ساڵی 2016 دەتوانێت ببێت بە ساڵیک بۆ سەربەخۆیی لە کوردستانی عێراق.
ئاڵای بێ وڵات" ژیانی دوو گەنجی ئەمڕۆی کورد لە ھەرێمی کوردستان بۆ بینەر باس دەکات کە سەرقاڵی سازکردنی وڵاتەکەیانن کە ساڵانێکی زۆرە لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتە زلھێزەکانی عێراقدا بووە و ئەمڕۆکە دەرفەتێکیان بۆ ڕەخساوە کە نیشتمانەکەیان دروست بکەن. بەڵام تاکوو دەیانەوێت خزمەتی وڵاتەکەیان بکەن لە شوێنێکی دیکەوە و لەم سەردەمەی ئێستاکەدا لە لایەن گرووپی تیرۆریستی داعش، ھێرش دەکرێتە سەر کوردستان و ئەم گەنجە کوردانە ناچارن کە وەکوو باوک و باپیرانیان لە ڕابردوودا دیسانەوە چەکەکانیان ھەڵگرن و ڕووبکەنە بەرەکانی جەنگ و ڕووبەڕووی شەڕێکی داسەپاو بوەستن.
به‌همه‌نى قوبادى یه‌كێكه له ده‌رهێنه‌ره ناسراوه‌كان له سه‌رئاستى جیهان خاوه‌نى به‌رهه‌مهێنانى چه‌ندم فیلمى سینه‌ماییه، له بهشداریكردنهكانیدا توانیویه‌تى ببێته خاوه‌نى چه‌ندین خه‌ڵات له‌سه‌ر ئاستى جیهان.