ئیلهام شاهین مەرجی شوو کردنی ئاشکرا کرد
شاهین، لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا باسی لەوە کرد " من شوو بە هەرکەسێک دەکەم کە ئەبوبەکر بەغدادیی تیرۆرست بکوژێت، جا ئەو کەسە خەڵکی هەرشوێنێک بێت، دەشبێت مانگی هەنگوینییەکەمان وا خۆش بکەم کە ئەو تەنانەت خەونیشی بەو خۆشییەوە نەبینیبێت".
ئەو زیاتر باسی لە ژیان لەگەڵ ئەو کەسە کرد، کە ئەبوبەکر بەغدادی دەکوژێت و، گوتی من هەموو خەرجییەکانی هاوسەرگیری و مانگی هەنگوینییەکەش دابیندەکەم، دەشچینە ئەو شوێنەی کە ئەو حەزی لێیەتی و، وەکو خزمەتکاریش دەبم بۆی.
لە کۆتاییدا ئەکتەرە بەناوبانگە میسییەکە باسی لەوە کرد، ئەگەر ئەبوبەکر بەغدادی بکوژرێت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووبارە ئارام دەبێتەوە.
دنيا الوطن