بەر لە نزیكەی شەش مانگ بۆ یەكەم جار وێنەكانی ئەستێرەی بۆڵیۆد بریانكا شۆبرا لە تابلۆی ریكلامەكان لە ئەمریكا بڵاو كرایەوە، ئەمەش تا راددەیەك وەك سوپرایز بوو بۆ زۆر لە چاودێرانی بوارەكە، تەنانەت كەسە نزیكەكانی شۆبراش. بەڵام دوای چەند مانگێك و دیسان بۆ یەكەم جار وێنەكانی شوبرا لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنی ئەمریكا بڵاوكرایەوە لە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی People’s Choice Award دەركەوتەوە، ئێستا شوبرا هەڵبژێردراوە كە یەكێك دەبێت لەو 13 كەسەی كە بڕگەكانی ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی (88)ـەمین خولی ئۆسكار، بەمەش دەبێتە یەكەم ئەكتەری هیندی كە لەم چوارچێوەیەدا دەردەكەوێت، شوبرا كە لەسەر فەرشی سوور رۆیشتووە لەبەردەم زوومی كامێرای رۆژنامەنووسان، لە دیمانەیەكدا وتی: پێموایە من زۆر
شڵەژاوم و شەرم دەكەم، هیوادارم لە رێگای كاری داهاتووم بتوانم خەڵاتی ئۆسكار بەدەست بهێنیم و منیش ناوم بچێتە نێو لیستی ئەو كەسانەی كە خاوەنی ئۆسكارن.
دەربارەی ئەو هەڵمەتانەی كە ئێستا لە ئارادان بۆ بایكۆتكردنی ئاهەنگی دابەشكردنی ئۆسكار كە بڕیار وایە لە 28ی ئەم مانگە لە ویلایەتی كالیفۆرنیا بەڕێوە دەچێت، وتی: هەمە رەنگی كارێكی باش و گرنگە، من رەگەزپەرست نیم، بەڵام پێموایە پێویستە لە سینەمادا فرەڕەنگی پیادە بكرێت.