كیم هاوسەرەكەی دەردەكات
ماڵپەڕەكە ئاشكرای دەكات كە كیم كارداشیان هاوسەرەكەی دەركردووە بە هۆی ئەمبر رۆزی كۆنە هاوڕێی، كیم هەستی بە ئیهانە كردووە لەو شەڕە جنێوەی كە لە نێوان هاوسەری و ویزر خەلیفەی هاوڕێی ئێستای رۆز، چونكە خەلیفە و ویست قسەی زۆر ناشیرینیان بە یەكتری وتووە و رۆزیش لە وەڵامدا قسەی ناشیرنتری كردووە و بەپێی چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە كیم رەنگە قسەی بە كیمیش وتبێت، بۆیە زۆر تووڕە بووە و لە ئەنجامدا هاوسەرەكەی دەركردووە.
كیم لەوبارەیەوە رایگەیاندووە كە رەفتاری ویست بووەتە هۆی ئەوەی خۆی و خانەوادەكەی هەست بەسەرشۆڕی بكەن و كاریگەرییەكی زۆری هەبووە لەسەریان لە نێو خەڵك، هەروەها وای لێكداوەتەوە كە ویست هێشتا دڵی بۆ رۆز لێدەدات، بۆیە وای بە باش زانیوە كە لە ماڵی خۆی دەری بكات و داوای لە پاسەوانە تایبەتییەكانی خۆی كردووە كە رێگای پێنەدەن جارێكی دیكە بگەڕێتەوە ماڵەكەی.
ماڵپەڕی ناوبراو ئەوەشی راگەیاندووە كە دوور نییە ئەم رەفتارەی كیم ببێتە هۆی جیابوونەوەیان و كۆتاییهێنان بە ژیانی هاوسەرێتییان.