"بیروەرییەکانی ئەسپە رەشەکە" له نۆیەمین فیستیڤاڵی ئیستانبول
لە بەشی نێوەدەوڵەتی فیستیڤاڵی ئیستانبولی نێودەوڵەتی فیلمی( بیرەوەرییەکانی ئەسپە رەشەکە) وەکو فیلمێکی کوردی بەشدارە کە تێیدا ژمارەیەک فیلم لە وڵاتانی
نکوویر، بوسان و ئەمریکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، چین، بەلژیکا، ئەسیوبیا، فینلەندا، ئینگلتەرا، ئیسپانیا.
فیلمی "بیرەوەرییەکانی ئەسپە رەشەکە " پێشتر لە فیستیڤاڵەکانی کان، لۆکارنۆ، رۆتردامـ بۆسان و پەکین بەشداری کردووە و چەندین خەڵاتی رێزلێنانی بەدەستهێناوە
"بیرەوەرییەکانی ئەسپە رەشەکە " نوێترین بەرهمی شەهرام عەلیدییە و باس له چیرۆکی بەرخودانی نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان بۆ پاراستنی زمانی دایک و کەلتووری رەسەنی خۆیان و ژمارەیەک ئەکتەری ناسراو بەشداری تێدا دەکەن لەوانە باراک تۆزۆن ئاتاج و ویلدان ئاتاسو و ئیزل و موزیسیانی ناسراوی تورک شەڤام سام، هەروەها خانمە هونەرمەندی ناسراوی کورد تارا جاف بە چەنگەکەیەوە لەو فیلمە رۆڵیان هەیەو موزیسیانی ناسراوی کورد (کەیهان کەلهور) مۆسیقای بۆ ئەم فیلمە داناو.
پێشتریش فیلمی (سرتە لەگەڵ با)ی شەهرام عەلیدی کە بەرهەمی وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو لە ساڵی ٢٠٠٩ لە فیستیڤاڵی کان بەشداری کرد و ١٨ خەڵاتی جیاجیای لە فیستیڤاڵەکاندا بەدەستهێنا.
شایانی باسە تۆیەمین فیستیڤاڵی فیلمی ئیستانبول تا ٢٨ی ئەم مانگە بەردەوام دەبـێت.