شانۆگه‌ری (گه‌مه)ی(ئه‌رسه‌لان ده‌روێش) یه‌كه‌مین نمایشی بێ سپۆنسهرله2016دا
سه‌باره‌ت به كاره‌كه (ئه‌رسه‌لان ده‌روێش) لە لێدوانێکیدا بۆ گوڵان وتی: سوپاسی ستافی به‌شدارانی ئه‌م شانۆگه‌رییه ده‌كه‌م كه زۆر ماندوونه‌ناسانه‌و خۆبه‌خشانه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه كارم له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.ئێمه له‌وه ده‌گه‌ین كه كۆمپانیا‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی وڵاته‌كه‌مان چ سوودێكیان له شانۆ پێ نابڕێت ! بۆیه به‌كۆمه‌كی خۆمان و پشتیوانی هونه‌ریی (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر)و تیپه‌كه‌مان(تیپی شانۆی سالار) و دڵسۆزانمان له به‌شی شانۆی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر ئه‌م شانۆگه‌ریه‌مان ئاماده‌كردووه‌و به‌رۆكی كه‌سمان نه‌گرتووه.
ئەرسەلان دەروێش زیاتر وتی: هیوادارین نمایشه‌كه‌مان كه باس له پرسی ئازادی راده‌ربڕین و بێ مووچه‌یی و به‌ساڵاچوان وگه‌نده‌ڵی وچه‌ند پرسێكی دیكه‌ی ژیانی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی گه‌نگه‌شه ده‌كات! مایه‌ی سه‌رنجدانی بینه‌ران بێت و بێگومان هه‌رچییه‌ك پێشكه‌ش كه‌ین بارته‌قای خوێنی شه‌هیدێك و نه‌به‌ردی (پێشمه‌رگه)نابێته‌وه..هه‌روه‌ك (شێركۆبێكه‌س )ده‌ڵێت : هه‌رچی گێلاسی بهخششمانه دڵۆپ دڵۆپ بیچۆرێنینه نێو گه‌رووی نیشتیمانه‌وه هێنده خوێنی شه‌هیدێك گۆنای سوور ههڵناگهڕێنێت..