خاڵی لاوازی جنیفەر ئاشكرا دەبێت
لەم بارەیەوە جنیفەر وتی: چەند جار ئەو گۆرانییە دەڵێم ئیمی و ماكسی كوڕە جمكەكانی خۆم بێر دێتەوە، هەست دەكەم زۆر لاوازم، بۆیە خۆم بۆ ناگیرێت و دەست بە گریان دەكەم، تەنانەت لە كاتی پڕۆڤەكردنیش زۆر بیریان دەكەم، ئێستا وای لێهاتووە كە گرووپی موزیك و سەماكارانیش دەزانن هەر كاتێك ئەم گۆرانییە بڵێم دەگریم، ناتوانم رێگری لە گریانی خۆم بكەم، چونكە كاتێك بیر لە دوو كوڕەكەم دەكەمەوە زۆر هەستیار دەبم.
شایەنی باسە جنیفەر لۆپێزی تەمەن 46 ساڵ لە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی گۆڵدن گلۆبسی ساڵی 2016 كە لە بیڤرلی هێلز بەشێوەیەكی جوان و سەرنجڕاكێش دەركەوت بە یاوەری كاسبر سمارتی هاوڕێی.