هەڕەشەی كوشتن لە مادۆنا دەكرێ
ترسی مادۆنا لە ئاشتبوونەوەی لەگەڵ هاوسەری پێشووی بۆ دەستگیركردنی خواكین گرۆزمانی گەورە بازرگانی ماددە هۆشبەرەكانی مەكسیك كە بە شابۆ ناسراوە دەگەڕێتەوە،كە بەر لە ماوەیەك چاویان بە یەكتر كەوتبوو، لەم بارەیەوە بەرپرسێكی پۆلیسی مەكسیك كە ماوەی 16 ساڵە لە بواری نەهێشتنی بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان كار دەكات وتی: هاوبەشەكانی شابۆ هەوڵی تۆڵە كردنەوە دەكەن بەهۆی كوشتنی و هیچ شتێك نییە كە رێیان لێ بگرێت و پێیانوایە كە شۆن و مادۆنا شایەنی ئەو سزایانەن و بە جددی هەوڵی كوشتنیان دەدەن.
كەناڵی (CBS) بڵاوی كردەوە كە شۆن بە دەسەڵاتدارانی مەكسیكی راگەیاندووە سەردانەكەی بۆ لای شابۆ بە مەبەستی دەستگیر كردنی بووە، بەڵام شۆن ئەمەی رەتكردەوە و وتی: ئەو دەنگۆیانەی كە داواكاری گشتیی مەكسیكی سەبارەت بە چاوپێكەوتنی من و شابۆ دوورە لە راست، بەر لە دەستگیركردنی بە چەند هەفتەیەك چاوم پێكەوت لە شوێنێك كە زۆر دوور بووە لەو شوێنەی تێیدا دەستگیر كرا، پێموایە حكومەتی مەكسیك هەست بە شەرمەزاری دەكات، چونكە ئێمە پێش ئەوان دەستگیرمان كرد.