ئیشواریا رای جوانترین ئافرەتی جیهانە

ئیشواریا رای جوانترین ئافرەتی جیهانە
جۆن لیجندی گۆرانیبێژی ناوداری ئەمریكی سەرسامیی خۆی بە خانمە هونەمەرمەندە شۆخ و شەنگەكەی بۆڵیۆد ئیشوار یا رای دەربڕی و رایگەیان ئەو پێیوایە ئیشواریا جوانترین ئافرەتی بەهرەداری دنیایە تا ئێستا ئەو بینیویەتی.
جۆن كە ئێستا خۆی ئامادە دەكات بۆ هەڵمەتێكی ریكلامی بازرگانی شان بە شانی ئیشواریا وتی: جگە لە جوانییەكەی من ئیلهامی زۆر شتم لە كارێزمای تایبەتی ئیشواریا وەرگرتووە و لێی فێر بووم، بۆیە بە شانازییەوە دەڵێم دەرفەتی وتنی گۆرانی لەگەڵ یەكێك لە جوانترین ئافرەتە بەهرەمەندەكانی جیهان یەكێكە لە ئاواتەكانی ژیانم، چونكە ئیشواریا نموونەی جوانی و خۆشەویستییە لە یەك كاتدا.
ساڵی پار لە میانەی چالاكییەكانی فیستیڤاڵی (كان)ی سینەمایی نێودەوڵەتیدا ئیشواریا و جای لیجند و ئیڤا لۆنگۆریا بە یەكەوە زۆر وێنەیان گرت و لەو كاتەوە بیرۆكەی ئەم كارە هاوبەشەیان هاتە ئاراوە و ئێستا لە قۆناغی خۆ ئامادەكردندان بۆ ئەنجامدانی.
Top