لێندسی لۆهان: بیر لە سیاسەت دەكاتەوە
بەم دواییە كچە ئەكتەر و گۆرانیبێژ لیندسی لۆهان رایگەیاند كە ئەگەری هەیە ئەویش خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا بپاڵێوێت واتە دەیەوێ ركابەرێتی چەند ئافرەتێكی دیكە بكات لەوانە هیلاری كلنتۆن، لەم بارەیەوە لۆهان سوپاسی كانی ویستی كرد و بە هۆكاری سەرەكی دانا بۆ ئەوەی بیر لەم هەنگاوە بكاتەوە و لەم بارەیەوە وتی: لە ساڵی 2020 بەشێوەیەكی فەرمی خۆم دەپاڵێوم بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری ئەمریكا، بە سەركەوتن و سەرنەكەوتن دەتوانین كارێك ئەنجام بدەین، سوپاس بۆ كانی كە ئیلهام بەخشمان، ئێمە دەتوانین ئەم كارە ئەنجام بدەین، لۆهان زیاتر لەم بارەیەوە رایگەیاند كە كاری سەرەكیی بریتی دەبێت لە گرنگیدان بە منداڵە بێ نەواكان و لەم بارەیەوە پشت بە ئەزموونی خۆی دەبەستێت بۆیەش سەردانی وڵاتانی هیندستان و گواتیمالا و چەند وڵاتێكی دیكەی كردووە بۆ تۆماركردنی فیلمێكی دیكیومنتاری بۆ كەناڵی BBC.
ئۆباما كە گاڵتەی بە بیرۆكەی كانی ویست كرد تا ئیستا هیچ قسەی نەكردووە دەربارەی لۆهان.