دوللی شاهین:پێویستە ئافرەتانی هونەرمەند گرنگی بە جوانی خۆیشیان بدەن
دوللی دەربارەی ئەو رەخنانەی ئاراستەی دەكرێن دەڵێ: من خۆم یەكێكم لەو كەسانەی كە لایەنگیری ئەو جۆرە گۆرانی گوتن دەكەم كە تێیدا دەنگ و رەنگ تەواوكەری یەكترن، بەڵام لە سنوورێكی دیاریكراوە واتە مەبەستم ئەوەیە كە پێویستە هونەرمەند گرنگی بە شێوە و چۆنیەتی دەركەوتنیشی بدات، بەڵام نابێ ئەمە لەسەر حیسابی گۆرانی و هونەرەكەی بێت هەر كەسێك كە مەرجەكانی گۆرانی گوتنی و هونەری تێدا بەدی دەكرێت بەتایبەتی ئافرەتە گۆرانیبێژەكان پێویستە گرنگی بە جوانی خۆیشیان بدەن، چونكە هەر مرۆڤێك بە شتێك هەستیارە و كاریگەری تێدا دەكات. سەبارەت بە وروژاندنیش جلوبەرگەكانم زۆر ئاسایین و هەر كچێكی لە تەمەنی من بووبێت ئەو جۆرە جلوبەرگانەی پۆشیوە، بەلام ناشكرێ بە جلوبەرگی ئاساییەوە مەلەوانی بكەم
لە بارەی ئاواتەكانیشی دوللی دەڵێ: ئاواتی سەرەكی من ئەوەیە جەماوەر لێم رازی بێت و ئەوەی پێشكەشی دەكەم چ لە بواری نواندن چ لە بواری گۆرانی گوتن مایەی خۆشحاڵی و رەزامەندی جەماوەر بێت، بۆیە ئاواتی گەورەی من ئەوەیە بچمە نێو دڵی جەماوەرەوە وئەو لێم رازی بێت، چونكە هەر هونەرمەندێك گۆرانی بۆ كەسانێك دەڵێت كە ئامادەن گوێی لێبگرن ئەگەر گوێیان لێی نەگرت كەواتە هیچی نەكرد.