بروك شێلدز لە نەخۆشی تۆقیوە

بروك شێلدز  لە نەخۆشی تۆقیوە
خانمە ئەكتەری هۆڵیۆد برۆك شێلدز رایگەیاند زۆر جار مرۆڤ هەندێك كار لە تەمەنی زوویدا ئەنجام دەدات، یان هەوڵ دەدات كە خۆی لێی دوور بخاتەوە، جا لەبەر هەر هۆكارێك بێت، پێیوایە
ئەمە كارێكی باشە، بەڵام لە كۆتاییدا ئەنجامەكان دوور لە پێشبینییەكانی زۆر پێچەوانە دەردەچن.
برۆك شێلدز هەروەها دەڵێ: من لە تەمەنی گەنجی و هەرزەكاریدا زۆر كارم ئەنجامداوە كە پێموابوو باشە بۆ تەندروستی و جوانیم، لەوانە تا تەمەنی 22 ساڵی من كچ بووم و هیچ پێوەندییەكی سێكسیم نەبوو لەگەڵ كەس، ئەمەش تا راددەیەك زیانی پێگەیاندم، چونكە پێوەندیم لەگەڵ خودی خۆم بەهێزتر دەبوو و جەستم زۆر جوانتر دەبوو و كێشیشم زیاد نەدەبوو، هەر دەربارەی ئەو هەڵانە برۆك دەڵێ: لە گەنجیدا خۆم زۆر دەدایە بەر تیشكی خۆر بۆ ئەوەی پێستم رەنگی برۆنزی بێت، بەڵام دواتر پزیشكان پێیان راگەیاندم كە لەبەر زۆر خۆدانە بەر تیشكی خۆر ئەگەری تووشبوونم بە نەخۆشی شێرپەنجە زۆرە، بەتایبەتی دوای دەركەوتنی چەند پەڵەیەك لەسەر پێستم، ئەو هەواڵەی پزیشكان تووشی ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆری كردم، چونكە پشكنینەكان دەریانخست ئەوەی لەسەر پێستم دۆزراتەوە، قۆناغەكانی پێش دەركەوتنی راستەوخۆی شێرپەنجەیە.
شێلدز زیاتر دەڵێ: دوای ئەمە بڕیارم دا بە هیچ شێوەیەك لە كەناری دەریا نزیك نەبمەوە وەك كردارێكی خۆپارێزی لە شێرپەنجە، چونكە من لەو نەخۆشییە تۆقیوم و ئێستا لە جیاتی بچمە كەناری دەریاكان لەگەڵ چەند هاوڕێیەكم لەسەر بانی شوققەكەم ئەگەر حەزمان كرد، خۆمان دەدەینە بەر تیشكی خۆر.
Top