ئەوانەی لە ساڵی 2015 جیابوونەوە
- چارلێز تیرۆن و شۆن بین: دوای ساڵ و نیوێك لە پێوەندی دەستگیرانی جیابوونەوەی خۆیان راگەیاند و ئەمەش بە دەستپێشخەری تیرۆن خۆی بووە دوای ئەوەی رایگەیاند كە پێوەندییەكەیان هیچ خۆشەویستییەكی تێدا بەدی ناكرێ و ناگونجێن بۆیە جیابوونەوەیان پێ باشتر بوو.
- كۆرتنی كارداشیان و سكۆت دیسیك: ئەوانیش جیابوونەتەوە هەرچەندە چەند هەواڵێك باس لەوە دەكەن كە بگەڕێنەوە و ئاشت ببنەوە، بەڵام كۆرتنی رایگەیاند دوای ئاشكرابوونی خیانەتی هاوسەرەكەی بە هیچ شێوەیەك ئامادە نییە لەگەڵی ئاشت ببێتەوە.
- بن ئەفلیك و جنیڤەر گارنەر: جیابوونەوەی ئەمانە مایەی شۆك بوو، چونكە ماوەی دە ساڵ ژیانێكی سەقامگیریان بەسەر برد و خاوەنی سێ منداڵن، بۆیە دوای جیابوونەوەشیان بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە و تێیدا رایانگەیاند كە لە پێناو منداڵەكانیان لە هەمان خانوودا بە یەكەوە دەژین.
- ئیما ستۆن و ئەندرۆ گارفیلد: دوای چوار ساڵ پێوەندیی هاوسەریی نێوانیان كە بە بەشداری كردنیان لە فیلمی سپایدەرمان دەستیپێكرد، جیابوونەوەی خۆیان راگەیاند، بەڵام چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە هەردوو لا رایانگەیاند كە پێوەندیی هاوڕێیەتیی نێوانیان ماوە.