ئەوانەی لە ساڵی 2015 جیابوونەوە

ئەوانەی لە ساڵی 2015 جیابوونەوە
بەشێكی زۆر لە ئەكتەرانی هۆڵیۆد ژیانی هاوسەرییان پێكهێناوە كە هەندێكیان پێوەندییان بەردەوام دەبێت و هەندێكیشیان جیادەبنەوە و هەندێكی دیكەشیان بەر لەوەی بچنە نێو ژیانی هاوسەرێتییەوە لە ماوەی دەستگیرانیدا جیادەبنەوە، ساڵانەش لە كۆتایی ساڵدا رۆژنامە و گۆڤارە تایبەتەكانی ئەم بوارە لیستی ئەو ئەكتەرانە بڵاودەكەنەوە كە لە ساڵی رابردوودا جیابوونەتەوە، لە ساڵی 2015 شدا ژمارەیەك ئەكتەری هۆڵیۆد جیابوونەوەی خۆیان راگەیاند كە هەندێكیان ماوەیەكی زۆریش بە یەكەوە بوون گرنگترین ئەو ئەكتەر و ناودارانەی كە لە 2015 دا جیابوونەوە ئەمانە بوون:
- چارلێز تیرۆن و شۆن بین: دوای ساڵ و نیوێك لە پێوەندی دەستگیرانی جیابوونەوەی خۆیان راگەیاند و ئەمەش بە دەستپێشخەری تیرۆن خۆی بووە دوای ئەوەی رایگەیاند كە پێوەندییەكەیان هیچ خۆشەویستییەكی تێدا بەدی ناكرێ و ناگونجێن بۆیە جیابوونەوەیان پێ باشتر بوو.
- كۆرتنی كارداشیان و سكۆت دیسیك: ئەوانیش جیابوونەتەوە هەرچەندە چەند هەواڵێك باس لەوە دەكەن كە بگەڕێنەوە و ئاشت ببنەوە، بەڵام كۆرتنی رایگەیاند دوای ئاشكرابوونی خیانەتی هاوسەرەكەی بە هیچ شێوەیەك ئامادە نییە لەگەڵی ئاشت ببێتەوە.
- بن ئەفلیك و جنیڤەر گارنەر: جیابوونەوەی ئەمانە مایەی شۆك بوو، چونكە ماوەی دە ساڵ ژیانێكی سەقامگیریان بەسەر برد و خاوەنی سێ منداڵن، بۆیە دوای جیابوونەوەشیان بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە و تێیدا رایانگەیاند كە لە پێناو منداڵەكانیان لە هەمان خانوودا بە یەكەوە دەژین.
- ئیما ستۆن و ئەندرۆ گارفیلد: دوای چوار ساڵ پێوەندیی هاوسەریی نێوانیان كە بە بەشداری كردنیان لە فیلمی سپایدەرمان دەستیپێكرد، جیابوونەوەی خۆیان راگەیاند، بەڵام چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە هەردوو لا رایانگەیاند كە پێوەندیی هاوڕێیەتیی نێوانیان ماوە.
Top