بیباشا باسۆ:لەگەڵ ئەمیتاب تووشی دڵەڕاوكێ دەبم
بۆیە بە دەگمەن ئەكتەری هیندی هەیە لە هەردوو رەگەز كە رۆڵی خۆشەویستییان پێ نەسپێردرابێت. بیباشا باسۆ یەكێكە لەو ئەكتەرانەی كە كەمترین رۆڵی خۆشەویستی بینیوە لە فیلمەكانی و لەم بارەیەوە دەڵێ: راستە من وەك كچە ئەكتەرەكانی دیكە ئەم جۆرە رۆڵانەم نەبینیوە، تا ئێستا لە دوو فیلم رۆڵم بینیوە رۆڵەكانیش ئاسایی بوون، چونكە من زۆر رقم لەو سیناریۆیانەیە كە باس لە خۆشەویستییەكی منداڵانە دەكەن و پێموایە بێزار بووین لەم جۆرە خۆشەویستییە، ئێمە پێویستیمان بە چیرۆكی خۆشەویستییەكی پێگەیشتوو و تەواو هەیە، بەتایبەتی ئەو سیناریۆیانەی باس لە خۆیشەویستیی پاكی نێوان كوڕ و كچێكی لادێی دەكات.
لە بارەی ترسی لە دەركەوتن بەرامبەر بە ئەستێرەی سینەمایی ئەمیتاب باتشان، باسۆ دەڵێ: ئەوەی راستی بێت، لە هەموو رۆڵەكان كاتێك بەرامبەر هەر ئەكتەرێك دەوەستم هەست بە دڵەڕاوكێ دەكەم، بەڵام ئەگەر ئەم ئەكتەرە كەسێكی وەك ئەمیتاب باتشان بێت كە هەموو ئەكتەرێك خەون بەوەوە دەبینێت رۆڵی لەگەڵدا ببینێت، بێگومان ترس و دڵەڕاوكێ زیاتر دەبێت، دوور نییە لە هۆش خۆم بچم، بۆیە پێش دەستپێكردنی وێنەگرتن، ئەمەی پێ رادەگەیەنم، من خۆم بە بەختەوەر دەزانم كە بەرامبەر بەم مرۆڤە گەورەیە رۆڵ ببینم و شانازیش بەو كارەوە دەكەم.