پامیلا و كوڕەكانی شانازیی بە یەكترییەوە دەكەن

پامیلا و كوڕەكانی شانازیی بە یەكترییەوە دەكەن
هەرچەندە پامیلا ئەندرسۆنی بە رەچەڵەك كەنەدی ناوبانگی بە فیلمی رووت و ورووژێنەر دەركردووە بە جۆرێك كە لە هەندێك وڵاتدا رێیان بە نمایشكردنی نەدەدا بەهۆی ئەوەی هەموو سنوورەكانی بەزاندووە، بەڵام ئەمە نەبووەتە گرفت بۆ خێزانەكەی و ئێستاش كۆنە هاوسەرەكەی و كوڕەكانی شانازیی بە دایكیانەوە دەكەن.
بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە پامیلا ئاهەنگێكی تایبەت و جیاوازی ساز كرد كاتێك بە یاوەری هاوڕێیەكی سەردانی (مەیامی)یان كرد بۆ گێڕانی ئەم ئاهەنگە لەگەڵ دایلان و براندۆنی كوڕی و باوكیان و بەم بۆنەوەیە ئاهەنگێكی گەورەیان سازكرد و چەند هاوڕێیەكی تایبەتی خۆی و كوڕەكانی بۆ ئاهەنگەكە بانگهێشت كرد و لە رۆژی یەكەمی ئەم ساڵدا وێنەیەكی ئاهەنگەكەی لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردەوە و لە ژێری نووسیبووی: دایك و باوكێك كە شانازیی بە كوڕەكانیانەوە دەكەن كە ئێستا گەورە.. خێزان، دوو كوڕی گوێڕایەڵ و باش . خۆشەویستی.
دەربارەی كاردانەوەی كوڕەكانی لەسەر كاری پێشووی پامیلا دەڵێ: من وەك پیشە كاری هونەریم ئەنجامداوە و ئەو رۆڵانەی كە تا ئێستا بەرجەستەم كردووە بە ویستی خۆم بووە و كەسیش زۆری لێنەكردووم بۆ ئەنجامدانی، هەر بۆیە هاوسەری پێشووم و كوڕەكانیشم هەست بە شەرمەزاری ناكەن كاتێك لە شوێنێك باسی رابردووی منی تێدا كرابێت، بە پێچەوانە وەك چۆن من شانازییان پێوە دەكەم، ئەوانیش بەم شێوەیە شانازیم پێوە دەكەن.
Top