بریانكا: گرنگی بە فرۆشتنی پلیت نادەم

بریانكا: گرنگی بە فرۆشتنی پلیت نادەم
ئێستا لە سەرتاسەری جیهان فرۆشتنی پلیت لە هۆڵەكانی سینەمای جیهانی بە گشتی و بۆڵیۆد بەتایبەت بووەتە یەكێك لە گرفتە سەرەكییەكانی بەرهەمهێنەر و دەرهێنەر و تەنانەت ئەكتەرە سینەماییەكانیش، چونك خەڵك وەك جاران روو لە سینەما ناكەن و بەردەوام ژمارەی بینەران و فرۆشتنی پلیتەكان رووی لە كەمییە ئەمەش كاریگەرییەكی سەرەكی لەسەر پیشەسازی سینەما هەیە، چونكە تا سەردەمێكی نزیك بۆڵیۆد لە دوای هۆڵیۆدەوە دەهات لە بواری فرۆشتنی پلیتەكان.
بە پێچەوانەی بەرهەمهێنەرانی بواری سینەما كە ترسێكی زۆریان هەیە لەوەی ئەم پیشەسازییە تووشی قەیرانێكی ئابووری ببێت، بریانكا شۆبرای ئەستێرەی سینەمایی رایگەیاند كە ئەو هیچ گرنگییەكی ئەوتۆ بەم مەسەلەیە نادات، بریانكا لەم بوارەوە وتی: بێگومان رۆژانە ژمارەكان دەگۆڕێن من ئەكتەرێكی بەهرەمەندم و رێنماییەكانی دەرهێنەر جێبەجێ دەكەم بۆیە سەیری خۆم دەكەم و تەنیا دەمەوێ كاری خۆم كە نواندنە ئەنجام بدەم و هیچ كاتێك گرنگیم بەوە نەداوە كە ژمارەی فرۆشتنی پلیتی فیلمەكانم چەند بووە، چونكە ئەمە كاری من نییە، ئەمە كاری دەرهێنەر و بەرهەمهێنەرانە و ئەوان دەتوانن بیر لەم مەسەلەیە بكەنەوە و گرنگیی پێ بدەن.
Top