باری تەندروستی ئیبراهیم تاتڵیسێس تێکدەچێت

باری تەندروستی ئیبراهیم تاتڵیسێس تێکدەچێت
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاژێر 4 بە کاتی تورکیا، باری تەندروستی هونەرمەندی بەناوبانگی تورکی ئیبراهیم تاتڵیسێس تێکدەچێت و بەپەلە دەگەیەندرێتە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە شاری ئزمیر لە رۆژئاوای تورکیا.

ئاژانسی هەواڵی (ئیخڵاس)-ی تورکی بڵاویکردووەتەوە، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاژێر 4 بەکاتی تورکیا، تاتڵیسێس گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی سو-ی تایبەت لە شاری ئزمیر-ی رۆژئاوای تورکیا و خراوەتە ژێر چاودێری پزیشکی".

دکتۆر عەلی حەیدەر سوجۆئۆڵو، یەکێک لە بەرپرسەکانی ئەم نەخۆشخانەیە بە ئاژانسی (ئیخڵاس)-ی راگەیاندووە "تاتڵیسێس بەهۆی خواردنی حەپێکی ئازارشکێن تووشی هەستیاری بووەو باری تەندروستی ناجێگیر بووە".

دەشڵێت "ئێستا تاتڵیسێس باری تەندروستی باشترەو لە ژێر چاودێری پزیشکی لە هەمان نەخۆشخانە خەوێندراوە".

ئیبراهیم تاتڵیسێس ناسراو بە "ئیمپڕاتۆر" تەمەنی 59 ساڵە، تا ئێستا زیاتر لە 30 ئەلبومی گۆرانیی هەیەو لە دەیان فیلمی سینەمایی وەک ئەکتەری سەرەکی بەشداری کردووە، جگە لە کاری هونەریش کاری بازرگانیش دەکات.















رووداو
Top