لەمیس دەبێتە باڵیۆزی ئاشتی
لە ئاهەنگێكی تایبەت كە بە بۆنەی كۆتایی هاتنی بەرنامەی (خوڵقاندنی جیهانێكی باشتر) ساز كرا بوو خەڵاتەكە پێشكەش بە تۆبا كرا كە هاوشێوەی خەڵاتی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بوو و بەرنامەكەش بۆ دوو رۆژ بەردەوام بوو، تۆبا كە بە جلوبەرگێكی رەشەوە ئامادەی ئاهەنگەكە بوو لە كاتی وەرگرتنی خەڵاتەكەی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و بەم بۆنەیەوە رووی لە قوتابییەكان كرد و وتی: هەست بە خۆشییەكی زۆر دەكەم سەربەرزم و شانازی بەو خەڵاتەوە دەكەم هیوادارم جێگای متمانەی ئێوە و جەماوەری خۆم بم، چونكە هەر دەستكەوت و خەڵاتێك ئەركی هونەرمەند قورستر دەكات بەوە كە دەبێت لە ئاست گەورەیی ئەو خەڵاتە بێت.
لەلایەكی دیكەوە ئێستا لە سینەماكانی توركیا نوێترین فیلمی تۆبا نمایش دەكرێت بە ناوی (یادەوەرییەكانی با) كە لەگەڵ هاوسەرەكەی بەشداری دەكات و تێیدا رۆڵی دایكی ئەنوەر سایلاكی هاوسەری دەبینێت.