رێگا بە نمایشكردنی فیلمی دیبیما نەدرا
ئەم فیلمە باس لە ژیانی یەكێك لە پادشا جەنگاوەرەكان دەكات لە رێگای گێڕانەوەی ماوەیەكی مێژوویی دیاریكراو، بەڵام دەزگای چاودێری هونەری لە پاكستان (CBFC) رەزامەندی نیشان نەدا بۆ نمایشكردنی.
لەم بارەیەوە رۆژنامەی (Express Tribune) لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كرد كە موبەشەر حەسەن سەرۆكی دەزگای CBFC رایگەیاندووە بڕیار بوو ئەم فیلمە بە زمانی هیندی نمایش بكرێت، بەڵام بەپێی یاسای پاكستان نابێ هیچ فیلمێك بە زمانی هیندی لەو وڵاتە نمایش بكرێت، بۆیە رێگا بە نمایشكردنی نادرێت. بەڵام چەند سەرچاوەیەكی دیكە ئاماژەیان بەوە كردووە كە هۆكاری رێگا پێ نەدانی تەنیا زمانی هیندی نەبووە، بەڵكو فیلمەكە چەند گفتوگۆ و گرتەیەكی ورووژێنەر لە خۆ دەگرێت، بەڵام رانەگەیەندراوە.