لە هەولێر دیداری سینەمای دژی تیرۆر ئەنجام دەدەریت

لە هەولێر دیداری سینەمای دژی تیرۆر ئەنجام دەدەریت
دیداری نێودەوڵەتی (سینەما دژی تیرۆر) کە بڕیار وایە لە یەکی شوباتی ٢٠١٦ ئەنجام بدرێت دەرگای بەشداری کردنی فیلمی کورت و درێژی کردەوە بۆ سینەماکاران کردەوە.
بڕیاروایە لە سەرەتای مانگی شوباتی ٢٠١٦ و لە یادی کارەساتی یەکی شوباتی خوێناوی ئەم دیدارە سینەماییە بە بەشداری کردنی سینەماکاران و کەسایەتییە هونەرییەکانی بواری سینەما لە کوردستان و عێراقی و بیانی وو ڵاتانی دەوروبەر ساز بکرێت، لەم دیدارە سینەماییەدا سێ لە گرنگترین ئەو فیلمانەی کە باس لە تیرۆر دەکەن لەلایەن لیژنەیەکی ناوبژیوانی نێودەوڵەتییەوە رێزیان لێدەگیرێت.
یەکەم جارە دیداری سینەمایی لەم جۆرە لە هەولێری پایتەختی کوردستان ساز بکرێت و لە یەکەم رۆژی دیدارەکەشدا بۆ یەکەم جارە فیلمێکی تۆماری واقعی لەسەر کارەساتی یەکی شوبات نمایش دەکرێت، شایەنی ئاماژە پێکردنە لە رۆژی یەکی شوباتی ٢٠٠٤ کە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بوو ولە دوو کردەوەی تیرۆریستی هاوکاتدا کە لە هەردوو بارەگای لقی دوو و مەڵبەندی سێدا ئەنجامدرا نزیکەی ١٠٠ کەس کەس شەهید لە هاووڵاتی و بەرپرسی حزبی و حکومی.
دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتنی فیلمەکان رۆژی ١٥/١/٢٠١٦یە بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ژمارەی ٠٧٥٠٢٢٠٥٤١٢
Top