لە هەولێر خانزادی سۆران زیندوودەبێتەوە

لە هەولێر خانزادی سۆران زیندوودەبێتەوە
شانۆگەری "خانزادێكی تر"لە میانی تێزی دەرچوونی خولی نۆزدەهەم پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی هەولێر نمایش كرا،ناوەڕۆكی شانۆگەریەكە باس لە خۆشەویستی و لیبووردەی دەكرد كە كەسایەتی خانزادی سۆرانیان زیندووكردبۆوە،كە تۆڵە تەینا بە شەڕ و كوشتن ناكرێتەوە بەڵكو بە خۆشەویستیش و ئارامگرتنیش دەتوانین شتە ڕاستەكان بزانین و بۆمان ئاشكرابێت.شانۆییەكە لە دەرهێنانی "پۆڵا قاسم نووری"بوو.
پۆڵا قاسم نووری،دەرهێنەری شانۆگەریەكە لە لێدوانێكی بۆ " ":شانۆگەری "خانزادێكی تر" لە نووسینی شانۆكاری دێرینی شاری هەولێر "تەلعەت سامان" و ئەكتەرەكان "لێلاف مەدحەت و ڕەسەن بیجان و سومەیە سەردار"بوو، و مامۆستای سەرپەرشتیار "مەسعود عوسمان"بوو، من لە ماوەی 5ساڵی خوێندنم لە بەشی شانۆ زۆر خۆشحاڵ بووم،بەرهەمەكەم بە ئامادەبوونی هونەرمەندانی هەولێر و شارەكانی تری كوردستان و فێرخوازان و مامۆستایان پێشكەشم كرد.
پتریش گوتی: پەیامی من لە شانۆگەریەكە خۆشەویستی و ڕۆحی لێبوردنمان هەبێت و بڕیاری پەلە نەدەین،ئێمەی نموونەی خانزادی سۆرانمان زیندووكردەوە كە بەرامبەر بە لەشكری خۆشەویستی و ئەوێنی خۆی لە ناو برد و وەكو لە میژوو باسی لێوە دەكەن لەشكری ناو دەبات،بەڵام ئێمە لە ئەو شانۆگەریە لە كۆتایی لەشكری و خانزاد بە یەكتر دەگەن،، تۆڵە تەینا بە شەڕ و كوشتن ناكرێتەوە بەڵكو بە خۆشەویستیش و ئارامگرتنیش دەتوانین شتە ڕاستەكان بزانین و بۆمان ئاشكرابێت،خانزاد دەكانی ئێمە هەڵەی ڕابردوو دووبارە نەكەنەوە، چەندین ڕووداوی تر لە ناو شانۆگەریەكە هەبوو .وەكو تێزی دەرچوونم حەزم كرد كار لە دەقی خۆماڵی بكەم بە پێی توانای خۆم كار لە شانۆییەكە بكەم.
Top