هەولێر یادی ١٢٠ ساڵەى سینەما بەرز رادەگرێت

هەولێر  یادی ١٢٠ ساڵەى سینەما بەرز رادەگرێت
بە بۆنەى یادی ١٢٠ ساڵەی سینەما لە جیهاندا بەڕێوەبەرایەتى هونەری سینەماى هەولێر بە هاوبەشی لەگەڵ بەشی سینەماى کۆلیژی هونەرەجوانەکانى زانکۆی سەڵاحەددین لە رۆژی ٢٤ ی ئەمانگەو بۆ ماوەى هەفتەیەک لەسەریەک یادی ئەو رۆژە بەچەندین چالاکی جۆراو جۆر دەکاتەوە.
- رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر ٤ ی ئێوارە فیلمی (سیماى خۆڵەمێش) نمایش دەکرێت.
- رۆژانە و بەشێوەیەکی بەردەوام فیلم نمایش دەکرێت کە سەرجەم ئەو فیلمانە بەرهەمى بەرێوەبەرایەتی هونەری سینەماى هەولێرن.
- ئامادەکردنى فەرشی سوور و رێرۆیشتنی هونەرمەندانى سینەماکار بەسەریدا وەک رێزلێنانێک لێیان.
- نمایشکردنى فیلمێکی دیکۆمێنتاری تایبەت بە بەرهەم و چالاکیەکانى بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەماى هەولێر.
- پێشکەش کردنى چەند ووتارێک بەو بۆنەیەوە.
- خەڵاتکردنى چەندهونەرمەندێک لەو بۆنەیەدا.
جێی باسە تەواوى ئەو چالاکیانە لە هۆڵی (سێفن ئارت) ى مێگامۆڵ لە هەولێری پایتەخت پێشکەش دەکرێن لە رۆژانى ٢٤ تا ٢٩ ی کانوونى یەکەمى ساڵی ٢٠١٥ کاتژمێر ٤ ی ئێوارە.
تێبینی: هاتن بۆ هەموولایەکە
Top