كییرا: سینەماكاران یاری بە لەشی ئەكتەرەكانەوە دەكەن
جگە لەمە لەشی كییرا مایەی سەرنجی بەرهەمهێنەر و دەرهێنەرانی هۆڵیۆدە و بە وردی كاری لەسەر دەكەن و بە چەندین شێوە وێنەكانی بڵاودەكەنەوە. بەتایبەت لە كاتی ریكلام كردن بۆ ئەو فیلمانەی بەشداریی تێدا دەكات، لەم بارەیەوە كییرای تەمەن 29 ساڵ دەڵێ: من هەمیشە هەوڵ دەدەم گۆڕانكاری لە شێوەی لەشی خۆمدا بكەم و گرنگییەكی زۆریش بەم بوارە دەدەم، چونكە ئەوانەی لە بواری وێنەگرتن لە فیلمەكاندا كار دەكەن بەرهەمهێنەر و دەرهێنەرانیشەوە ئەو وێنانە بۆ جەماوەر بڵاودەكەنەوە كە پێیان جوانە و دەبێتە مایەی راكێشانی سەرنجی بینەران.
كییرا زیاتر دەڵێ: كۆمپانیا گەورەكانی بەرهەمهێنان لە بواری سینەمادا پسپۆڕ و شارەزای زۆریان هەیە كە دەتوانن شێوەی لەشی ئافرەت بگۆڕن و یاری پێ بكەن، بێ ئەوەی پێویستییان بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری هەبێت، ئامانج لەمەش تەنیا سەركەوتنی كارەكانیانە.
شایەنی باسە كییرا ئێستا لەگەڵ هاوسەرەكەی جیمس رایتۆن لە باكووری لەندەن دەژێت لە گوندێك بۆ ئەوەی لە جەماوەر و زوومی كامێراكان دوور بێت.